لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی بەناونیشانی “دابەشبوونی جوگرافی کێڵگەکانی مین لە کوردستان و مەترسییەکان و ڕێگاکانی خۆپارێزی” ئەنجامدرا.
وۆرکشۆپەکە ئەمڕۆ دووشەممە ۱٥ی ٥ی ۲۰۲۳ لەهۆڵی سیمیناری کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو لەسەر سێ تەوەری سەرەکی لەلایەن خوێندکار / چرا رٶوف پێشکەشکرا، بۆ هەریەک لەبەڕێزان :
سەرەتا م. ئوسامە ئەشرەف مامۆستا لەبەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان بەناونیشانی (دابەشبوونی جوگرافی کێڵگەکانی مین لەکوردستان و مەترسییەکان و ڕێگاکانی خۆپارێزی ) باسی لەدابەشوونی جوگرافی و ژمارەی مین و ژمارەی قوربانیان لەجیهان و عێراق و کوردستان کرد کە بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە یان بەشێکی جەستەیان لەدەستداوە ، هەروەها کاریگەرییە ژینگەییەکانی مین دوای تەقینەوەیان کاریگەری لەسەر ئەوخاکەش دروست دەکات کەتیایدا دەتەقێتەوە.
دواتر بەڕێز هۆشیار بیاوێڵەیی بەناونیشانی “جۆرەکانی مین و چۆنێتی پوچەڵکردنەوەیان” باسی لە جۆرەکانی مین و تەقینەوەکان و مەترسیەکانی وە چۆنێتی پوچەڵکردنەوەی مین و شێوازەکانی کرد .
پاشان لەلایەن خوێندکار کەژان نووری بەناونیشانی “شێوازی خۆپارێزی هاووڵاتیان لە کێڵگەکانی مین” سەبارەت بەچۆنیەتی و شێوازی خۆپارێزی لە مین لەکاتی گەشت و سەیرانداو لەوەرزی هێنانی گژووگیا بەهارییەکاندا کرد .
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێری وۆركشۆپ
بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپلێرە كلیك بكە