بڵاوکراوەتەوە لە: 10-05-2023

بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی وۆركشۆپێكی ناوخۆیی لەبارەی سەپاندنی سزاکانی سەر فەرمانبەری کەرتی گشتی و گرنتییەکانی فەرمانبەران ئەنجامدا.

وۆركشۆپەكە لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ لە رۆژی چوارشەممە ۱۰ی ٥ی ۲۰۲۳ بە ناونیشانی “التٲديب الموظف العام والضمانات تٲديبية” ئەنجامدرا.

سەرەتا لە وۆركشۆپەكەدا مامۆستا کۆسار عوسمان عزام، بەناونیشانی (التٲديب الموظف العام ) سیمینارێكی پێشكەشكرد و تێیدا باسی لەو سزایانە کرد لە ماددەی ۱٤ی ساڵی ۱۹۹۱ ی هەمووارکراودا هاتووە، وتی لەو ماددەیەدا، کۆمەڵێک ڕێکارو سزا بۆ فەرمانبەر دانراوە، کە لە کاتێکدا لەکەرتی گشتی حکومەت فەرمانبەربێت و بۆ خزمەتی کەرتی گشتی بێت .

هەروەها وتی: ئەو سزایانەش دەبێت لەڕێگای لیژنەیەکەوە بێت کە خاوەن پسپۆڕو بەئەزموون بن و لەسێ کەس پێکهاتبن، پێویستە یەکێک لەئەندامانی لیژنەکە یاسایی بێت، کە هەشت سزا دانراوە و لەکەمترین سزاوە بۆ قورسترین سزا پێویستە جێبەجێبکرێت.

پاشان مامۆستا بەرزان عەلی رحیم سیمینارێكی بەناونیشانی (الضمانات تٲديبية) پێشكەشكرد و باسی لەو گرنتیانە کرد، کە فەرمانبەری گشتی هەیەتی لەکاتێکدا تۆمەتێكی دەدرێتە پاڵ ، ئەوگرنتیانە لەکاتی پێش لێکۆڵینەوەو کاتی لێکۆڵینەوە و پاش لێکۆڵینەوە پێش ئەوەی سزابدرێت.

وتیشی: ئەو گرنتیانەش بەپێی ماددەی ژمارە ۲۰ی ساڵی ۱۹٦۰ ی ڕاژەی شارستانی عێراقی له پێناو ئەوەی هەم فەرمانبەرە سزا دراوەکە ئارامی وەربگرێت و لیژنەکەش زیادەڕەوی نەکات لە سزادانەکەی ، لە کاتێکدا پێویستە لیژنەیەکی تاک لە سێ کەس هەتا نۆکەسی پێکبهێنرێت و سەرۆکی لیژنەکەش ئەبێت یاسایی بێت و بڕوانامەکەی لە ماستەر کەمتر نەبێت ، وە ئەندامێکی داواکاری گشتی تیابێت .

کلیک لێرە بکەن. بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپ

 بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ کلیک لێرە بکەن.

chevron-down