بڵاوکراوەتەوە لە: 04-05-2023

زانکۆی هەڵەبجە، پەیوەندی نێوان کشتوکاڵ و نەخۆشیە درێژخایەنەکان خرایەڕوو

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

ڕۆژی چوارشەممە ٤-٥- ۲۰۲۳ بەشی زانستەکۆمەڵایەتیەکانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی هەڵەبجە بەناونیشانی(پەیوەندی نێوان كشتوكاڵ و نەخۆشییە درێژخایەنەكان، نەخۆشی شێرپەنجە بەنمونە)وۆرکشۆپێکی ئەنجامدا. وۆرکشۆپەکە لە دوو سمینار پێکهاتبو، سمیناری یەکەم لەلایەن م.ئوسامە ئەشرەف بەناونیشانی(کشتوکاڵی زیرەک) پێشەکەشکرا. ناوبراو باسی لەكشتوكاڵی زیرەك وەك چارەسەری قەیرانەكانی كشتوكاڵکرد، ئەم بەرنامە كشتوكاڵییە دەتوانێت باشترین بەرهەمی كشتوكاڵی بخاتە بازاڕەوە بەبێ بەكارهێنانی مەوادی كیمیایی و زیانبەخش، هەورەها ژینگە دەپارێزێت و ساغكردنەوەی بەرهەم مسۆگەر دەكات و جوتیار هیچ زیانێك ناكات.

سمیناری دووەم لەلایەن ئەندازیاری کشتوکاڵی مسلم سڵێمان فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەڵەبجە خرایەڕوو، بەناونیشانی (کشتوکاڵ و شێرپەنجە)، لەسمینارەکەیدا باسی لەوەکرد چۆن خۆمان لەوخۆراکانە بپارێزین کە دەبنەهۆکاری دروستبوونی شێر پەنجە، ڕێگا تەندروستیەکانی هەڵبژاردنی میوەیەکی تەندروست لەبازاڕدا چۆنە، هەروەها ڕێگاکانی تووشبوونی مرۆڤەکان بەنەخۆشیە درێژخایەنەکان لەڕێگەی کشتوکاڵەوە. سەبارەت بەپەیوەندی نێوان كشتوكاڵ و نەخۆشی شێرپەنجە، ناوبراو ئاماژەی بە زیانەكانی بەكارهێنانی مەوادی قڕكەر و وزەبەخشکرد، هەروەک كاریگەریانی لەسەر ژینگەخستەڕوو.

chevron-down