بڵاوکراوەتەوە لە: 15-04-2023

زانکۆی هەڵەبجە، وۆرکشۆپێکی نێودەوەڵەتی بەڕێوەچوو لەنێوان پێنج زانکۆی ناوخۆیی و سێ زانکۆی ئەوروپی و ڕێکخراوی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

زانکۆی هەڵەبجە، وۆرکشۆپێکی نێودەوەڵەتی بەڕێوەچوو لەنێوان پێنج زانکۆی ناوخۆیی و سێ زانکۆی ئەوروپی و ڕێکخراوی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست
ڕۆژی ١٣-٤-٢٠٢٣ وۆركشۆپێكی نێودەوڵەتی لە زانكۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، چالاكیەكە پاكێجی دووەمی پڕۆگرامی تیچەرز مۆدبوو كە لە چوارچێوەی بەرنامەكانی ئیراسمۆس مەندەسی یەكێتی ئەوروپایە. پڕۆگرامەكە كۆنسرسیۆمێكی هاوبەشە لە نێوان پێنج زانكۆی كوردستانی كە پێكهاتوە لە زانكۆكانی(هەڵەبجە، ڕاپەڕین، سەلاحەدین، دهۆك، زاخۆ)لەگەڵ سێ زانكۆی ئەوروپی، (پاڤیا لە ئیتاڵیا، گرانادا لە ئیسپانیا، ئاڵتۆدۆر لە پرتوگال)، شانبەشانی ڕێكخراوی زانكۆكانی دەریای ناوەڕاست (یونی مێد). پڕۆگرامەكە ئامانجی پەرەپێدانی كۆلیجەكانی پەروەردەی بنەڕەتە لە بواری ئەپدەیتكردنەوەی پڕۆگرامەكان، ئەپدەیتی ناوەڕۆكی بابەتەكان، پەرەپێدانی میتۆدۆلۆجی و پێداگۆجی لەگەڵ ئاڵوگۆڕی ئەزمونەكان.
ئەم چالاكیە یەكێكە لە گرنگترین دەسكەوتە ئەكادیمیەكانی زانكۆی هەڵەبجەو یەكەمین جارە زانكۆ میوانداری چالاكی گەورە لە كەمپەسی خۆیدا دەكات بە پشت بەستن بە توانا مرۆییەكانی خۆی بەبێ تەرخانكردنی هیچ پشتگیریەكی دارایی. بۆیە چاوەڕێ دەكرێت لە دوای دوو ساڵ تەواوبونی پڕۆگرامەكە گۆڕانكاری چۆنایەتی لە كۆلیجی پەروەردەی بنەڕەت بێنێتە ئاراوە.

IMG_20230415_124853_471IMG_20230415_124852_604_edit_580302703610407IMG_20230415_124853_206IMG_20230415_124844_040IMG_20230415_124843_643IMG_20230415_124844_283

chevron-down