کۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی به ناونیشانی “رێگاكانی راهێنانی وه‌رزشی و سیسته‌مه‌كانی و‌زه” ئەنجامدا.
وۆركشۆپەكە رۆژی سێ شەممە 11/4/2023 لە هۆڵی سیمیناری كۆلیژ بەڕێوەچوو، سەرەتا بەڕێزان م. ی. توانا لەتیف حسێن، بەناونیشانی (رێگاكانی راهێنانی وه‌رزشی) سمینارێكی پێشكەشكردو تێیدا رێگاكانی راهێنانی روونكرده‌وه و دواتر وەڵامی ئەوەی دایەوە، كە چۆن ده‌بێت راهێنانی وه‌رزشی ئه‌نجام بده‌ین.
هه‌روه‌ها رونی كرده‌وه ، ده‌بێت راهێنه‌ر گرنگی بدات به شێوه‌كانی راهێنان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر وه‌رزشێك جۆره راهێنانێكی تایبه‌تی هه‌یه و به پێی ته‌مه‌نی وه‌رزشكار راهێنان جیاوازه و جۆره‌كانی ده‌گۆرێت.
سیمیناری دووەمیش بەرێز پ. ی. د.سیروان حامد رفیق، بەناونیشانی (په‌یوه‌ندی سیسته‌مه‌كانی و‌زه به رێگاكانی ڕاهێنانه‌وه) پێشكەشیكردو تێیدا باسی له‌و كرد، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر راهێنانێك پێویستیان به و‌زه هه‌یه.
دواتر جۆره‌كانی وزه‌ی روونكردەوەو شێوه‌كانی دروست بوونی وزه‌ی باسكرد، كە وتی: گرنگترینیان و‌زه كیمیاییه‌كانە بۆ وه‌رزشكاران پێویسته، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان سیسته‌مه‌كانی و‌زه و رێگاكانی راهێنانی خستەڕوو.
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپ
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ