بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان

ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان
دیدگای ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان بریتیە لە بنیادنان و رێکخستنی چالاکییە نێودەوڵەتیەکان بۆ خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی و کارگێڕى له‌ زانکۆی هەڵەبجە.
ئەرکی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان بریتییە لە گەشتن بەم ئامانجانەی خوارەوە:
• بنیادنانی پرۆفایلی نێودەوڵەتی بۆ زانکۆی هەڵەبجە لە ڕێگەی ڕێکخستن و ئەنجامدانی سەردانی فەرمی، ڕووماڵی میدیای، بۆنە و کۆنفرانسەکان.
• برەودان بە ستراتیژیەتی کاری هاوبەش و ڕێکخستنی هاوکاری دامەزراوەیی لە ڕێگەی ئامادەکردنی ڕێککەوتننامە لەگەڵ زانکۆ یان هاوبەشە نێودەوڵەتیەکان دا.
• بەخشینی زانیاری بە فاکەڵتی و خوێندکاران لەسەر بنەمای دەرفەتی ئاڵوگۆڕە نێودەوڵەتیەکان.
• ڕێکخستن و باشترکردنی دەرفەتی ئاڵوگۆڕ بۆ ستاف و خوێندکار.
• چاودێری جێبەجیکردنی پلانی ستراتیجی بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆی هەڵەبجە.
• بەڕێوەبردن و بەرەوپێشچوونی پرۆگرامەکانی ئیرەسمەس پلەس و هەروەهاپڕۆگرامەکانی تریش.
• پیشوازی و میوانداری وەفدی زانکۆ نێودەوڵەتیەکان ودامەزراوە گشتیەکانی تر بۆ زانکۆی هەڵەبجە.
• ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان ببێتە سەنتەری یەکخستنی پرۆسەی بەڕێوەبردن و پشتگیری و هاوکاری بۆ توێژەران و خوێندکارانی نێودەوڵەتی.
• ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان پشتگیری و ئاسانکاری دەکات بۆ ئەو خوێندکارەکانی زانکۆ کە لە دەرەوە دەخوێنن ،هەروەها ئاسانکاری دەکات بۆ ئاڵوگۆڕی توێژەرانی نێودەوڵەتی لە هەموو جیهاندا.
• ئەرکێکی دیکەی ئۆفیسەکە بەستنی پەیوەندییە لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتی و کۆنسوڵخانە و زانکۆ هاوبەشەکان. ستافی پەیوەندییەکان ستافی پەیوەندییەکان کارامە و لێهاتوو و خاوەن ئەزموونن و کاردەکەن لەسەر هاوبەشیپێکردنی کار و پلان و چالاکی داهاتوو لەگەڵ خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی بە شێوەیەکی ڕێکخراو، وە هەروەها ئەنجامدانی کارەکانی سەرەتا و بناغەی کاری هاوبەشی پێکردن و پرۆگرامە ئاڵوگۆڕەکان.

 

 

 

 

 

 

د. بەرزان هادی حەمە کریم
بەڕێوەبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان

زانکۆی هەڵەبجە
ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان
ناونیشان: هەرێمی کوردستان-‌‌عیراق ،هەڵەبجە، گوندی عبابەیلێ
تەلەفون:   0370 157 770 (+964)
ئیمەیڵ:  relations@uoh.edu.iq