بەڕێوەبەرایەتی هونەری و چاککردن

بەڕێوەبەرایەتی هونەری و چاك کردنەوە

بەڕێوەبەرایەتى هونەرىو چاککردنەوە پێکهاتووە لە چەند ستافێکى هونەرى لە ئەندازیاران و تەکنیککاران، کاردەکەن بۆ بەمەبەستى بەدواداچوون و چارەسەر کردنى کێشەو گرفتى بیناسازى و میکانیکى و کارەبایى لەتەواوى باڵەخانەو دامەزراوەکانى زانکۆدا. هەروەها پشکنینى تەواوى ئامێرە کارەبایى و میکانیکیەکان بەشێوەیەکى دەورى بەمەبەستى پاراستن و  دیارى کردنى کێشەکانیان و چارەسەرکردنیان. وەک ئامێرەکانى (هەواسازى، چیلەر، بێرنەر، بۆیلەر، پاکێج یونیت، پەمپى ئاو، ئۆتۆمبێل، مۆلیدە) هەروەها کرین و دابینکردنى سوتەمەنى بۆ بۆ هەمو ئەو ئامێرانەى زانکۆ کەپێویستیان بە سوتەمەنى هەیە لە (بەنزین، گازوایل، نەوت، ڕۆن).

 

پێکهاتەى بەڕێوەبەرایەتى هونەرى و چاککردنەوە:

 

هۆبەى کارگێڕى و خۆیەتى: ڕێکخستنى کارى سەرجەم ستافەکانى هونەریەکان و فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتى هونەرى و چاککردنەوە لە دابەشکردنى کارو مۆڵەتى کاتى و ڕۆژانەو دەوامى فەرمانبەران، هەروەها بەرپرسە لە ئامادەکردنى نوسراوەفەرمیەکانى بەڕێوەبەرایەتى هونەرى و چاککردنەوە کە ئاڕاستە دەکرێن و وەردەگیرێن لە ڕێگەى تۆمارى (صادرة، واردة) هەروەها پاراستنیان.

هۆبەى هونەرى: تەواوى ستافە هونەریەکان لەخۆدەگرێت کە ڕاستەوخۆ پڕؤسەکانى پشکنین و چاکرجنەوە ئەنجامدەدەن لە تەواوى باڵەخانەو دامەزراوەکانى زانکۆدا، هەروەها لیژنەکانى (کەشفى کارەبایى و میکانیکى، کەشفى ئۆۆتۆمبێل، سوتەمەنى، چاککردن) لەخۆدەگرێت .

هۆبەى گەنجینە: هەموو ئامێرو هۆکارەکان بۆ پرۆسەکانى چاککردنەوە لەخۆدەگرێت، هەروەها لەڕێگەى تۆمارى (ادخال، اخراج) کار بەو ئامێرانە دەکرێت. گەڕاندنەوەى ئامێرو کەلوپەلى لەکار کەوتو بۆ هۆ هامان هۆبە پێش رادەستکردنەوەى بە کۆگاى سەرۆکایەتى زانکۆ.