بەڕێوەبەرایەتی کۆگاو دابینکردن

كۆگا و دابینكردن

له‌ دواى دامه‌زراندنى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ وده‌ستكردن به‌ ڕێكخستنى په‌يكه‌رى گارگێڕى زانكۆ و ده‌مه‌زراندنى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كان له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى كۆگاو دابين كردن يه‌كيكه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رايه‌تيه‌  ‌بنه‌ڕه‌تيه‌‌كانى زانكۆ دواى ماوه‌يه‌كى كه‌م له‌ دامه‌زراندنى زانكۆ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى كۆگاو دابين كردن دامه‌زرێنراوه‌ به‌ فه‌رمانى زانكۆيى ژماره‌ (2/5/64)له‌(10/5/2011)  .

* چه‌ند جارێك گۆڕانكارى كراوه‌ له‌ ميلاكى فه‌رمانبه‌رانى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى كۆگاو دابين كردن ئه‌گه‌ر چى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌ پێويستى به‌ ستافێكى ئيدارى ته‌واو هه‌يه‌ به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى زانكۆمان نوێيه‌و فه‌رمانبه‌رى كه‌مه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌يرانه‌ ئابورييه‌ى كه‌ به‌رۆكى كوردستانى گرتووه‌ واى كردووه‌ كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ فه‌رمانبه‌رى نوێ دانه‌مه‌زرێنراوه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى‌ كه‌ نه‌توانرێت ئه‌و ستافه‌ ئيداريه‌ى كه‌ پێويسته‌ پێكبهێنرێت بۆيه‌ له‌ ئيستا دا به‌رێوه‌به‌رايه‌تى كۆگاو دابين كردن به‌ فعلى (3) فه‌رمانبه‌رى هه‌يه .

*‌ له‌ رابردوو دا به‌رێوه‌به‌رايه‌تييه‌كه‌ له‌ دوو هۆبه‌ پێكهاتبوو ئه‌وانيش هۆبه‌ى  (كۆگا) و هۆبه‌ى (ادخال و اخراج) بوون به‌ڵام به‌ هۆى بچوككردنه‌وه‌ى هه‌يكه‌لى حكومه‌ت وه‌ وه‌زاره‌ته‌كان هۆبه‌ى (ادخال و اخراج) هه‌لوه‌شێنرايه‌وه‌.

 

گرنگى و ئيش و كاره‌كانى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى كۆگاو دابين كردن

 

  • به‌رێوه‌به‌رايه‌تى كۆگاو دابين كردن به‌رپرسه‌ له‌ سه‌رپه‌رشتى كردنى سه‌رجه‌م كۆگاكانى زانكۆمان وه‌ك كۆگاى كه‌ل و په‌لى(اثاث- په‌راوگه‌ى(قرطاسيه‌) – هه‌مه‌جۆر).

 

  • به‌رێوه‌به‌رايه‌تى كۆگاو دابين كردن ئه‌ركى دابين كردنى پێداويستى دام و ده‌زگاكانى زانكۆمانى له‌ سه‌ر شانه‌ له‌و كه‌ل وپه‌لانه‌ى كه‌له‌ كۆگاماندا هه‌يه‌.

 

  • ادخال كردن و اخراج كردنى سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ل وپه‌لانه‌ى كه‌ به‌ پسوڵه‌ ده‌كڕدرێن بۆ زانكۆمان وه‌ك كه‌لو په‌لى ( اثاث – قرطاسيه‌- هه‌مه‌جۆر – كاره‌بايى- اجهيزه‌- سوته‌مه‌نى)وه‌ پركردنه‌وه‌ى مستندى ادخال مه‌خزه‌نى و اخراج مه‌خزه‌نى وه‌ صرفى مباشر وه‌ تۆماره‌كردنى له‌ تۆماره‌كانى(سجيل) به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كۆگاو دابين كردن به‌ پێى ئه‌و لايه‌نه‌ى كه‌ بۆى ده‌كردرێت.

 

  • تۆمار كردنى سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ى كه‌ دێته‌ناو زانكۆمان جا چ به‌ كرێن بيت يان به‌ ديارى يان ده‌رده‌چێت له‌ زانكۆمان وه‌ يان گواستنه‌وه‌ى بۆ ده‌كريت له‌ نيوان

داموده‌زگاكانى زانكۆمان له‌ تۆماره‌كانى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى كۆگاو دابين كردن .

  • به‌رێوه‌به‌رايه‌تى كۆگاو دابين كردن وه‌ك چاودێر‌ وايه‌ له‌ زانكۆمان كه‌ له‌ كاتى جه‌ردى ساڵانه‌ى زانكۆمان پاش به‌راوردكردنى كۆنوسى ليژنه‌ى جه‌رد ئه‌و لايه‌نانه‌ ده‌ستنيشان ده‌كات كه‌ كه‌مووكورتى (نقص) له‌ كه‌له‌په‌له‌كانياندا هه‌يه‌ تاوه‌كو به‌ پيى ياساو ڕێنماييه‌كان لێكۆلينه‌وه‌ى له‌ گه‌ل بكرێت.

 

  • به‌بێ ادخال كردنى سه‌رجه‌م پسوڵه‌كانى كڕين له‌ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى كۆگاو دابين كردن كارى صرفى بۆناكرێت.