به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌شه‌ناوخۆييه‌كان به فه‌رمانى وه‌زارى ژماره (22679/2) له به‌روارى (2011/11/30) فه‌رمانى پێكهێنانى بۆ ده‌رچووه. له ڕووی په‌یكه‌ربه‌ندییه ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه سه‌ر به یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكارانه.
كارى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه بريتيه ڕاپه‌ڕاندن و سه‌رپه‌رشتى كردن و دابين كردنى شوێنى نيشته‌جێ بون بۆ خوێندكارانى به‌شى ناوخۆيى كوڕان و كچانى زانكۆمان له ئێستادا (باران عه‌لی حه‌مه) به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌شه‌ناوخۆييه‌كان پێكهاتووه له‌م هۆبانهى لاى خواره‌وه:
*هۆبه‌ى بهشهناوخۆييهكانى كوڕان/
ئيش و كارى هۆبه:ڕاپه‌ڕاندن و سه‌رپه‌رشتى كردن و دابينكردنى بهشهناوخۆيى بۆ خوێنكارانى ده‌ره‌وه‌ى شاركه له بهشهناوخۆييهكانى كوڕانى زانكۆمان نيشته‌جێ ده‌بن.
لێپرسراو: حافظ عزيز داود ژم (07501111057)
*هۆبه‌ى بهشهناوخۆيى كچان /
ئيش و كارى هۆبه:ڕاپه‌ڕاندن و سه‌رپه‌رشتى كردن و دابينكردنى بهشهناوخۆيى بۆ خوێنكارانى كچانى ده‌ره‌وه‌ى شاركه له بهشهناوخۆييهكانى كچانى زانكۆمان نيشته‌جێ ده‌بن.
لێپرسراو: شێوه محمد عزيز/ ژم :(07501275562)
*هۆبه‌ى خۆيى و كارگێڕى/
ئيش و كارى هۆبه:ڕاپه‌ڕاندن و سه‌رپه‌رشتى كردنى ئيش و كاره كارگێڕى و خۆيهتيهكانى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌شه‌ناوخۆييه‌كان و به دواداچون بۆ نوسراو داواكاريه‌كانى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى.
لێپرسراو: كۆسار عوسمان عزم / ژم (07501114956)