بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ وەك یەكێك لە یەكە كارگێڕیە دیار و بەرچاوەكانی زانكۆ ، له‌به‌رواری (2016/6/29) دامه‌زاوه.
نزیكەی (10000) دەهەزار  كتێبی لە سەرجەم بوارەكاندا تێدایە ، وە زیاتر  (2000) دووهه‌زار نامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرای ی تیدایه‌له‌ زمانه‌كانی كوردی عه‌ره‌بی ئینگلیزی وه‌ نزیكه‌ی (1500) هه‌زارو پێنج سه‌دگۆڤاری جۆراو جۆری  تیدایه‌. ئه‌م كتێبخانه‌‌یه‌  ئه ركى تۆماركردنی كتێبه‌كانه‌ له‌ سجیل و كۆمپیوته‌ردا وه‌ پێرست وپۆلێنكردنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ به‌ پێی (تصنیف دیوی) ی و دانانیان له‌ شوێنی تایبەتدا ، به‌ پێی به‌شه‌كان .پاشان‌ئه‌ركی پێدانی كتێب و سه‌رچاوه‌كانی كتێبخانه‌يه به‌شێوه‌ی خواستن به‌  مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی سه‌ر به‌ زانكۆمان.وه پاراستن و هه‌ڵگرتنی  ئه‌و كتێب وسه‌رچاوانه ی كه‌ له‌كتێبخانه‌‌دا هه‌ن .

 ستافی كارگێڕی ئەم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یە:

ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆمان پیكهاتووه‌ له‌ .

زناوی فه‌رمانیه‌رناونیشانی وه‌زیفیئه‌ركی فه‌رمانبه‌ر
1شوانه‌ نوری عبداللهمامۆستای یاریده‌ده‌ربه‌ڕیوه‌به‌ر
2بارام رووف حمه‌ عزیزئه‌مینداری كتێبخانه‌ /2ل.كارگێڕی
3أمجد محمد سلامبه‌ڕێوه‌به‌ری پێشكه‌وتووپۆلێنكردن
4زانا تۆفیق صاڵحئه‌مینداری كتێبخانه‌ /2كۆمپیوته‌ر – خواستن
5هه‌ناو عمر رسولی. توێژه‌ركۆمپیوته‌ر – خواستن
6سارا زاهید محمدی. توێژه‌رتۆماری كتێب-خواستن
7ڕوناك حسن أحمدی.ت.هونه‌ریتۆماری كتێب

 

  كتێبخانه‌ی ئه‌لیكترونی زانكۆی هەڵەبجە

ئه‌م كتێبخانه‌یه‌ له‌به‌رواری 2017/11/12 دروست بووه‌ له‌وكاته‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت تائه‌م به‌رواره 2/9/2018‌ نزیكه‌ی (3000) ناونیشانی كتیب وه‌ك(ناوی نوسه‌ر .ساڵی چاپ .بابه‌ت.ژماره‌ی پۆلێن..هتد) له‌ بواره‌ جیاجیا كاندا تۆماركراوه‌.وه‌هه‌روه‌ها خوێنه‌ران ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی سایتی زانكۆوه‌ لینكی كتێبخانه‌وه سه‌ردانی كتیبخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای كتێب و سوود بینین له‌و سه‌رچاوانه‌ به‌شێوه‌ی خواستن  وه‌دڵنیابوون له‌ هه‌بونی ئه‌و سه‌چاوانه‌ی كه‌ تازه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی. له‌ ڕێكه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌  halabjauni.org/library

پەیوەندی :

دەتوانن لەڕێگەی ئیمەیڵ ئادرێسی تایبەتی  كتێبخانه‌وە پەیوەندی بگرن.    halabjacentrallib@gmail.com