سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كار

سێنتەری گەشەپێدان بۆ کار

Career Development Cente  (CDC)

سەرەتا ئەم سێنتەرە بە ناوی (سێنتەری هەلی کار)، لە بەرواری (٨/٤/٢٠١٥)، و بەپێی فەرمانی زانکۆیی ژمارە (٢/٥/٩٢٤)، دامەزرا. دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ (بەڕێوبەرایەتی بەکارخستن). لە ئێستاشدا جارێکی تر بە فەرمانی وزاری ژمارە (٩٩٢)، لە ڕێکەوتی (١٦/٧/٢٠١٨) ناو و پەیڕەو و پڕۆگرامی سێنتەرەکەمان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە  و ناوەکەی گۆڕاوە بۆ (سێنتەری گەشەپێدان بۆ کار).

 

پێناسەی سێنتەر: سێنتەری گەشەپێدان بۆ کار هەڵدەستێ بە پێشکەشکردنی چالاکی پەرەپێدانی کارامەیی و لێهاتووی تونای قوتابی و خوێندکار و دەرچوانی زانکۆ بۆ سەرکەوتنی هەمیشەیی پیشەیی بە ئامانجی دۆزینەوەی کار.

 

سێنتەری گەشەپێدان بۆ کار هەڵدەسێت بە هاوکاری کردنی خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆمان بۆ ئامادەبوونیان بۆ بازاڕی کار بە شێوازی ئەکادیمی و پڕۆفشناڵ لەڕێگەی کردنەوە ی خوول وکۆرسی جۆراوجۆر لەبوارەکانی زمان، گەشەپێدانی مرۆیی، کۆمپیوتەر و بوارە تەکنیکیە تایبەتمەندەکانی تر. هەروەها بەردەوامین لە دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان زانکۆ و کەرت و ناوەندە حکومی و ناحکومییەکانی تردا.