بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە ، كە لەڕووی پەیكەری كارگێڕیەوە سەر بە سەرۆی زانكۆیە ، پاش كردنەوەی زانكۆی هەڵەبجە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بەهۆی نەبونی ستافی پێویست ، وەك هۆبەیەك لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیە ئەكادیمیە نێودەڵەوتیەكان ئەركەكانی ڕادەپەڕاند، بەڵام بەهۆی گرنگی وڕێكخستنی پەیكەربەندی كارگێڕی زانكۆ لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆوە ، بە فەرمانی زانكۆیی ژمارە (2427/5/2 لە ڕێكەوتی 2017/8/15) ئەو هۆبەیە گۆڕدرا بۆ بەڕێوبەرایەتی و لەڕووی پەیكەری كارگێڕیەوە ڕاستەوخۆ سەر بەسەرۆكی زانكۆیە.
ئەركی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە سەرپەرشتی كردن و ڕێكخستنی سەرجەم سیمینار و كۆنفرانس و وۆركشۆپەكان لەڕووی كاری دەنگیی و ڕاگەیاندنیەوە ، ڕووماڵ كردنی سەرجەم كار و چالاكیەكانی زانكۆی هەڵەبجە بەشێوەیەكی زانستیانە و گواستنەوەیان لەڕێگەی وێب سایت و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی زانكۆوە ، هاوكات سەرپەرشتی كردن و بەڕێوەبردنی وێب سایت و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی زانكۆ لە ئەستۆی ئەم بەڕێوەبەرایەتیەن.
ستاف/
ناوی سیانی | پلە | ناونیشان |
سعد عزالدین عبدالكریم | ب. ڕاگەیاندن | ڕاگەیاندنكار |
بەنان علی حسن | فەرمانبەر | ڕاگەیاندنكار |
هێرۆ محمد عبدالله | فەرمانبەر | ڕاگەیاندنكار |
بەنان طاهر علی | فەرمانبەر | هەواڵنێری ڕۆژنامە |
دیار حمه شمس الدین | فەرمانبەر | |
كهیوان طاهر محمود | فهرمانبهر | گرێبهست |