ئەم بەرێوەبەرایەتیە بەفەرمانی زانكۆیی ژمارە (2594/5/2) لە ڕۆژی 2018/8/27 دامەزراوە .
ئەركی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بریتیە لە:
1. ئەنجامدان و سەرپەرشتیكردنی خول و كار و چالاكیە وەرزشیەكان بۆ سەرجەم بەشەكانی زانكۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران.
2.هەڵبژاردنی هەڵبژاردەی زانكۆ و كۆلێجەكان بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانیەتیەكانی كوردستان و جیهان .
3. سەرپەرشتی كردنی هەڵبژاردەی زانكۆ و كۆڵێجەكان لە خولە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكاندا.
4. كردنەوەی خولی ڕاهینان و فێركردن لە بوارە وەرزشیەكاندا.
هۆبە:
ئەم بەڕێوەبەرایەتیە خاوەنی چوار هۆبەی سەرەكیە ئەوانیش :
1. هۆبەی چالاكیە وەرزشیەكانی كۆلێجی پەروەردەی وەرزش .
2. هۆبەی چالاكیە وەرزشیەكانی كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەكان.
3. هۆبەی چالاكیە وەرزشیەكانی كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت.
4. هۆبەی چالاكیە وەرزشیەكانی كۆلێجی كۆلێجی زانست ، بەشی ئەندازیاری بیناكاری.
ستاف :
ژ | ناو | ئەرك و بەرپرسیاریەتی |
1 | مختار أحمد محمود | بەڕێوەبەر |
2 | جمال علی عبدالرحمن | ل. هۆبەی چالاكیە وەرزشیەكانی كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت |
3 | ئاسۆ علی محمد رەسول | ل. هۆبەی چالاكیە وەرزشیەكانی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكان |
4 | توانا عمر سڵیمان | ل. هۆبەی چالاكیە وەرزشیەكانی كۆلێجی پەروەردەی وەرزش |
5 | سەیوان سیروان محمد |
ل. هۆبەی چالاكیە وەرزشیەكانی كۆلێجی زانست – ئەندازیاری بیناكاری |