به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاروبارى ياسايى له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه و ده‌ست بهكاربونى سه‌رۆكى زانكۆ له‌به‌روارى ( 16 / 2/2011 ) ه‌وه دامه‌زراوه كاره‌كانى ئه‌م بهڕێوبهرايهتيه به‌كورتى خۆى له‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه ده‌بينێته‌وه:-
1- ئاماده بوون له دادبينيهكان بۆ به‌رگرى كردن له زانكۆ .
2- به‌رزكردنه‌وه‌ى داواى ياسايى له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه مافێكى زانكۆ ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆيان و نايگهڕێننهوه يان ئهركێكيان له‌سه‌ر شانه به‌رامبه‌ر به زانكۆ و به‌باشى ئه‌نجامى ناده‌ن.
3- جوڵاندنى سكاڵاياسايهكان له دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ڕووى (جزائي ) ه‌وه تاوانێك به‌رامبه‌ر به زانكۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
4- به دوادا چونى كارى تۆماركردنى زه‌ويه‌كانى زانكۆ .
5-پێدانى ڕاوێژى ياسايى به سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ و كۆلێژ و به‌ش و بهڕێوهىبهرايهتيهكان له كاتي پێويستدا.
6-پێكهێنانى ليژنه‌كانى لێكۆڵينه‌وه و به‌دواداچونى ڕاستيه‌كان.
7-ئه‌نجامدانى زيادكردنه ئاشكرا‌و كه‌مكردنه‌وه نهێنيه‌كان .
8- چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى كردنى ليژنه‌كانى خه‌مڵاندنى كرێى ئه‌و موڵكانه‌ى كه زانكۆ دهيانفرۆشێت يان به كرێيان ده‌دات.
9- چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى كردنى ليژنه‌كانى فرۆشتن و به كرێدان.
10- به‌كرێگرتنى ئهوبيناو باڵه‌خانانه‌ى كهپێويستن بۆزانكۆ هه‌روه‌ها چه‌ندين ئه‌ركى تر‌ى ياسايى له چوارچێوه‌ى كارى ڕۆژانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كه پێى هه‌ڵده‌ستێت.
11-سه‌ڕه‌ڕاى كاره‌كانى خۆى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاروبارى ياسايى له ساڵى (2013) ه‌وه ده‌سه‌ڵاتى دادنوسى هاتوو له مادده‌ى (9) ى ياساي دادنوسى ژماره (33)ى ساڵى (1998 ) پياده ده‌كات, كه خۆى ده‌بينێته‌وه له:-
أ – په‌سه‌ندكرنى بهڵيننامهو دهستهبهريهكانى خوێندكارانى وه‌رگيراو له‌خوێندنى باڵا (ماسته‌رو دكتۆرا).
ب- په‌سه‌ندكردنى ئه‌و بهڵێنامانهو دهستهبهريانهى كه به گشتى له مامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران وه‌رده‌گيرێت.
ج- په‌سه‌ندكردنى به‌ڵێننامه‌و دهستهبهريهكان بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه ساڵانه له خوێندنى به‌كالۆريۆس وه‌رده‌گيرێن له زانكۆى هه‌ڵه‌بجه.
د- په‌سه‌ندكردنى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى كه هۆبه‌ى(ته‌نده‌رين و گرێبه‌ست) له به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاروبارى ياسايى ئه‌نجاميانده‌دات
ستاف/
ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاروبارى ياسايى بريتيه له(7) فه‌رمانبه‌ر.
هۆبەكان /
به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاروبارى ياسايى يه‌ك هۆبه‌ى هه‌يه به ناوى (ته‌نده‌رين و گرێبه‌ست) كه پێكهاتووه له به‌رپرسي هۆبه و (3) سێ فه‌رمانبه‌ر كاره‌كانى بريتيه له:-
1- ئاماده‌كردنى تهندهرو ڕيكخستنى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى كه له ئه‌نجامى زيادكرنه ئاشكرا‌و كه‌مكردنه‌وه نهێنيهكانهوه دروست ده‌بن .
2-پێكهێنانى ليژنه‌كانى كردنه‌وه‌ى ته‌نده‌ر و شيكردنهوى ته‌نده‌ر.
3- ڕێكخستنى ئهوگرێبهستانهى كه‌له‌نێوان سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ‌و ئه‌وكه‌س لايهنانهدائهنجام ده‌درێت كهكارێك يان خزمه‌تگوزارييه‌ك بۆبه‌رژه‌وه‌ندى زانكۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن .