سەرەتا ئەم سێنتەرە بە ناوی (سێنتەری هەلی کار)، لە بەرواری (٢٠١٥/٤/٨)، و بەپێی فەرمانی زانکۆیی ژمارە (٢/٥/٩٢٤)، دامەزرا. دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ (بەڕێوبەرایەتی بەکارخستن). لە ئێستاشدا جارێکی تر بە فەرمانی وزاری ژمارە (٩٩٢)، لە . ڕێکەوتی (٢٠١٨/٧/١٦) ناو و پەیڕەو و پڕۆگرامی سێنتەرەکەمان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و ناوەکەی گۆڕاوە بۆ (سێنتەری گەشەپێدان بۆ کار). پاشان بە نوسراوی وەزارەتمان ژمارە (٩٦٨٢) لە رێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٢٣ ناوەکەی گۆرا بۆ (سەنتەری پەرەپێدانی کار) وە هەندێک گۆرانکاری کراوە لە پەیکەری کارگێڕی سەنتەرەکەدا.
پێناسەی سێنتەر: سێنتەری گەشەپێدان بۆ کار هەڵدەستێ بە پێشکەشکردنی چالاکی پەرەپێدانی کارامەیی و لێهاتووی توانای قوتابی و خوێندکار و دەرچوانی زانکۆ بۆ سەرکەوتنی هەمیشەیی پیشەیی بە ئامانجی دۆزینەوەی کار.
سێنتەری گەشەپێدان بۆ کار هەڵدەسێت بە هاوکاری کردنی خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆمان بۆ ئامادەبوونیان بۆ بازاڕی کار بە شێوازی ئەکادیمی و پڕۆفشناڵ لەڕێگەی کردنەوە ی خوول وکۆرسی جۆراوجۆر لەبوارەکانی زمان، گەشەپێدانی مرۆیی، کۆمپیوتەر و بوارە تەکنیکیە تایبەتمەندەکانی تر. هەروەها بەردەوامین لە دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان زانکۆ و کەرت و ناوەندە حکومی و ناحکومییەکانی تردا.
ئەم سێنتەرە پێکدێت لە:
١- بەڕێوبەری سێنتەر
٢- ئەنجومەنی سێنتەر
ستافی سێنتەر
* پسپۆڕی پیشەیی
* ڕێکخەری بەرنامە
* (Grant proposal)= نوسەری پێشنیاری پشتگیری بەخشراو
* پسپۆڕی زانیاری و گەیاندن
* ڕێکخەری بەرنامە لەسەر ئاستی کۆلێژ
م.ی. بهاءالدین محمد حسین، بەڕێوەبەر
مەودود جبار عبداللە، ڕێکخەری پرۆگرام
محمد قادر محمود، تایبەتمەندی پیشەیی
پەیوەندی:
ئیمەیڵ: [email protected]
ئەکاوەنتی فەرمی:
https://www.facebook.com/CDC-of-Halabja-University-1644110635801988/
ژمارە تەلەفۆن:
بهاءالدین محمد حسین: ٠٧٥٠٨٤٦٨٨٣٦ – ٠٧٧٠٧٦٢٢٥٨٥
مەودود جبار عبداللە: ٠٧٥٠١٥٧٠٨٠٦
محمد قادر محمود: ٠٧٥١٠٠٤٣٥٨٧
گۆران علی حیدر : ٠٧٧٠١٩٤٠٩٤٠
***********************
نمونەی چالاکی و پرۆژەکانی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار بریتین لە:
* پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان = . (Internship)
* گەشەپێدانی توانا و کارامەیی قوتابی و خوێندکار و دەرچوانی زانکۆ لەڕێگەی سیمینار و خول و ۆرکشۆپ. بەتایبەت خولی فێرکردن و بەهێزکردنی زمان و پێشکەشکردنی بەرچاوڕونی پێویست سەبارەت بە چۆنێتی نوسینی سی ڤی و چاوپێکەوتنی کۆمپانیاکان.
* دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆ و بازاڕی کار.
* سێنتەر کاردەکات بۆ دروستکردنی بەرچاوڕونی بۆ پێشخستنی بەرنامەی زانکۆ لە ڕێگەی توێژینەوە و ڕاپرسی بازاڕی کار.
**********************************************