سەنتەری زمانی زانكۆی هەڵەبجە یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی زانكۆ لەساڵی (٢٠١٧) دامەزراوە كاری سەنتەری زمان كردنەوەی خولی زمانی ئینگلیزیە بۆ كاندیدانی ماستەر و دكتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی . هەروەها كردنەوەی خولی پێداگۆجی بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا بەمەبەستی ئاشنابوون بە ڕێگاو شێوازی نوێ ی وانە وتنەوەو پێدانی نازناوی زانستی .
سەرپەرشتیاری سەنتەری زمان و پێداگۆجی ( پ.ی.د.سەركێو صلاح عبدالكریم ).
كارو چالاكیەكانی سەنتەری زمان و پێداگۆجی
بەكردنەوەی خولی پێداگۆجی زانكۆی هەڵەبجە لە ئێستادا هەموو ئاستەكانی خوێندنی بەكالۆریۆس، ماستەر، دكتۆرای لە زانكۆكە هەیە ، هەروەها بە كردنەوەی خولەكانی زمان و پێداگۆجی زانكۆی هەڵەبجە دەتوانێت كەسێكی ئەكادیمی بەهەموو پێداویستییەكانی خوێندنی پێبگەیەنێت ، كە دوای خوێندن و تەواوكردنی پێداویستییەكان بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا، دەتوانێت هەر لە زانكۆی هەڵەبجە خولی ئینگلیزی و خولی پێداگۆجی بخوێنێت و هەر لە زانكۆی هەڵەبجەش نازناوی زانستی بەدەست بهێنێت، كە ئەمە هەنگاوێكی گەورەیە و لەدوای ساڵی 2019 وە دەستپێكراوە و ئێستا تاڕادەیەك بە پایان گەیشتووەو خول دوای خولیش بەرهەمەكەی زیاتر دەردەكەوێت. خولی پێداگۆجی بەردەوامی هەیە و ئێستا لە خولی سێیەمدایە.