سەنتەری توێژینەوەی زانستی

مێژوویەک دەربارەی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ:

سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆ لە پەیکەری زانکۆدا هەبووە ، لەلایەن بەڕێز پرۆفیسۆر (د. دانا طاهر عبداللە) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێوەبراوە هەتا بەرواری ( 25-4-2022) ، دواتر بە فەرمانی وەزاری ژمارە (533)  لە (18-4-2022) و فەرمانی زانکۆی ژمارە (2/5/1279) لە بەرواری (25-4-2022)  (د.هێرش حمەامین فقی محمود) وەک بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوە دانراوە. تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ پێکهاتەی ڕێکخراوەییە لەناو زانکۆ کە جیایە لە کۆلێج و بەشە زانستیەکان. کە بە مەبەستی پێشخستنی چالاکیی زانستی بە پلەی یەکەم لە ڕێگەی توێژینەوەی هاوبەش، ڕاهێنانی توێژینەوە، بڵاوکردنەوەی توێژینەوە، یان چالاکییە داهێنەرەکان .

بە پشتبەستن بە پێناسەی سەنتەری توێژینەوەی پێکدێت، ئەوان یەکەی تاک پسپۆڕی یان فرە پسپۆڕیی کە لە چەندین توێژەر پێکهاتوون کە ڕێکخراون بۆ ئاسانکاری ئەنجامدانی توێژینەوە، بە شێوەیەکی گشتی لە دەوری بابەتێکی تاڕادەیەک تایبەت، پرس، پڕۆژە، یان بابەتێکی ڕێکخراوەیی و زۆرجار کاری نێوان زانستەکان لەخۆدەگرێت کە ژمارەیەک بوارە ئەکادیمی دەگرێتەوە. به‌نده‌ له‌سه‌ر هۆکاری دروستکردنی یەکەکان.

پەیکەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی

لە پەیکەری پێشنیازکراوی زانکۆدا سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆمان بەم شێوەیەی لای خوارەوە ڕێکخراوە:

  • ئەنجومەنی سەنتەر کە پێکهاتوە لە بەڕێوەبەری  گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ  لەگەڵ بەڕێوەبەری سەنتەرەکان .
  • سەنتەرەکان پێک دێن لە سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید و سەنتەری زمانەوانی حمەی مارف و سەنتەری هەورامانناسی د.محمد امین هەورامانی و هەر سەنتەرێکی تر لە ئایندەدا لە زانکۆ دروست بکرێت.
  • لەگەڵ سەرجەم هۆبەکانی (خۆیی، ژمێریاری ، کارگێڕی، گەنجینە) .

chevron-down