به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رواری (٢٠١٦/٦/٢٩) دامه‌زاوه.ئەم کتێبخانەیەلە چەندین بەش پێک دێت وە ک بەشى تزوید بەشى تۆمارى سەرچاوە بەشى تصنیف وپۆلێنکردن بەشى تۆمارى کۆمپیوتەر بەشى گۆڤار بەشى نامەى ماستەرو دکتۆرا وە لەچەند هۆڵێک پێکدێت وەک هۆڵى سیمینار‌و هۆڵى خوێندنەوەو هۆڵى ڕەفەى کتێب و سەرچاوەکانى تر ،سه‌باره‌ت به‌و كتێبانه‌ی كه‌له كتیبخانه‌دا هه‌ن ژماره‌یان دەگاتە نزیکەى (٢٠٠٠٠)بیست هەزار كتێب به‌م شێوه‌یه كتێبی كو ردی (٩٥٩٢) عه‌ره‌بی(٧٨٦٩) ئینگلیزی(٢٣٧٠) فارسی (١٧٦) وه زیاترله (٣٤٦٠) سێ هەزارو چوارسەدو شەست نامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرای ی تیدایه بە زمانه‌كانی كوردی عه‌ره‌بی ئینگلیزی وه نزیكه‌ی (١٥٠٠) هه‌زارو پێنج سه‌د گۆڤاری جۆراو جۆری تیدایه.
بەڕێوەبەر : ژینۆ نزار احمد
كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆمان:
ئه‌م كتێبخانه‌یه چەندین ئەرکى هەیە وەک هەڵگرتنى سەرچاوەکان و پاراستنیان و پێشکەشکردنى سەرچاوە بە سەرجەم چین و توێژەکانى زانکۆ بەجوانترین شێوە خزمەتکردنى خوێنەران ،تۆمارکردنى سەرچاوەکان لە سجیلى سەرەتایى و گشتى بە شێوازى ئەلیکترۆنى لە کۆمپیوتەردا بە فایلى ئەگسل دانانیان بەشێوازى لیست لە بەردەم خوێنەردا وە گەڕان بەدواى سەرچاوە لە کۆمپیوتەردا بۆخوێنەر و پێدانى سەرچاوە لە کەمترین کاتدا تۆماركردنی كتێبه‌كانه له سجیل و وه پێرست وپۆلێنكردنی ئه‌و سه‌رچاوانه به پێی (تصنیف دیوی) ی و دانانیان له ڕه‌فه‌كاندا به پێی به‌شه‌كان .وه پاشان‌ئه‌ركی پێدانی كتێب و سه‌رچاوه‌كانی كتێبخانه‌يه به‌شێوه‌ی خواستن به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێنكارانی سه‌ر به زانكۆمان.وه پاراستن و هه‌ڵگرتنی ئه‌و كتێب وسه‌رچاوانه ی كه له‌كتێبخانه‌دا هه‌ن . ڕۆژانه به به‌رده‌وامی خوێنه‌ران سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و سوود له و سه‌رچاوانه وه‌رده‌گرن به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه و ئاماده كردنی ڕاپۆرت و توێژینه‌وه.
ده‌رباره‌ی كتێبخانه‌ی ئه‌لیكترونی.
ئه‌م كتێبخانه‌یه له‌به‌رواری ٢٠١٧/١١/١٢ دروست بووه له‌وكاته‌وه به‌به‌رده‌وامی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت نزیكه‌ی (3000) ناونیشانی كتیب وه‌ك (ناوی نوسه‌ر .ساڵی چاپ .بابه‌ت. ژماره‌ی پۆلێن..هتد) له بواره جیاجیا كاندا تۆماركراوه. وه‌هه‌روه‌ها خوێنه‌ران ده‌توانن له ڕێگه‌ی سایتی زانكۆوه لینكی كتێبخانه‌وه سه‌ردانی كتیبخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای كتێب و سوود بینین له‌و سه‌رچاوانه به‌شێوه‌ی خواستن وه‌دڵنیابوون له هه‌بونی ئه‌و سەر‌چاوانه‌ی كه تازه بڵاوكراونه‌ته‌وه به‌به‌رده‌وامی. له ڕێكه‌ی ئه‌م لینكه‌وه.
لینکی کتێبخانەی ئەلیکترۆنی : library.uoh.edu.iq