به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاروبارى ياسايى له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه و ده‌ست به‌كاربونى سه‌رۆكى زانكۆ له‌به‌روارى (2011/2/16 ) دامه‌زراوه .
به‌ڕێوه‌به‌ر/ خالد أنور عبدالرحمن.
كاره‌كانى ئه‌م به‌ڕێوبه‌رايه‌تيه به‌كورتى خۆى له‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه ده‌بينێته‌وه :-
١- ئاماده بوون له داد بينيه‌كان ,له ڕێگه‌ى فه‌رمانبه‌رێكى ياسايى كه وه‌ك بريكارى (وكيل) سه‌رۆكى زانكۆ به‌رگرى له زانكۆ ده‌كات .
٢- به‌رزكردنه‌وه‌ى داواى ياسايى له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه مافێكى زانكۆ ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆيان و نايگه‌ڕێننه‌وه يان ئه‌ركێكيان له‌سه‌ر شانه به‌رامبه‌ر به زانكۆ و به‌باشى ئه‌نجامى ناده‌ن.
٣- جوڵاندنى سكاڵاياسايه‌كان له دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ڕووى (جزائي ) ه‌وه تاوانێك به‌رامبه‌ر به زانكۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
٤-پێدانى ڕاوێژى ياسايى به سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ و كۆلێژ و به‌ش و به‌ڕێوه‌ىبه‌رايه‌تيه‌كان له كاتي پێويستدا.
٥-فه‌رمانبه‌رانى ياسايى به‌شدارى سه‌ره‌كى ليژنه‌كانى لێكۆڵينه‌وه و به‌دواداچونى ڕاستيه‌كانن.
٦-ئه‌نجامدانى زيادكردنه ئاشكرا‌و كه‌مكردنه‌وه نهێنيه‌كان .
٧- چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى كردنى ليژنه‌كانى خه‌مڵاندنى كرێى ئه‌و موڵكانه‌ى كه زانكۆ ده‌يانفرۆشێت يان به كرێيان ده‌دات.
٨- چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى كردنى ليژنه‌كانى فرۆشتن و به كرێدان.
٩- به‌كرێگرتنى ئه‌وبيناو باڵه‌خانانه‌ى كه‌پێويستن بۆزانكۆ هه‌روه‌ها چه‌ندين ئه‌ركى تر‌ى ياسايى له چوارچێوه‌ى كارى ڕۆژانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كه پێى هه‌ڵده‌ستێت.
١٠- به دوادا چونى كارى ته‌رخانكردنى زه‌ويه‌كانى زانكۆ.
١١-سه‌ڕه‌ڕاى كاره‌كانى خۆى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاروبارى ياسايى له ساڵى (2013) وه ده‌سه‌ڵاتى دادنوسى هاتوو له مادده‌ى (9) ى ياساي دادنوسى ژماره (33)ى ساڵى (1998 ) پياده ده‌كات, كه خۆى ده‌بينێته‌وه له :-
أ – په‌سه‌ندكرنى به‌ڵيننامه‌و ده‌سته‌به‌ريه‌كانى خوێندكارانى وه‌رگيراو له‌خوێندنى باڵا (ماسته‌رو دكتۆرا).
ب- په‌سه‌ندكردنى ئه‌و به‌ڵێنامانه‌و ده‌سته‌به‌ريانه‌ى كه به گشتى له مامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران وه‌رده‌گيرێت.
ج- په‌سه‌ندكردنى به‌ڵێننامه‌و ده‌سته‌به‌ريه‌كان بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه ساڵانه له خوێندنى به‌كالۆريۆس وه‌رده‌گيرێن له زانكۆى هه‌ڵه‌بجه.
د- په‌سه‌ندكردنى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى كه هۆبه‌ى(ته‌نده‌رين و گرێبه‌ست) له به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاروبارى ياسايى ئه‌نجاميانده‌دات.
-دووه‌م / به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاروبارى ياسايى يه‌ك هۆبه‌ى هه‌يه به ناوى (ته‌نده‌رين و گرێبه‌ست) كه پێكهاتووه له به‌رپرسي هۆبه و (3) سێ فه‌رمانبه‌ر كاره‌كانى بريتيه له:-
١- ئاماده‌كردنى ته‌نده‌رو ڕيكخستنى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى كه له ئه‌نجامى زيادكرنه ئاشكرا‌و كه‌مكردنه‌وه نهێنيه‌كانه‌وه دروست ده‌بن .
٢-به‌شدارى سه‌ره‌كى له ليژنه‌كانى ئاماده‌كردنى ته‌نده‌ر كردنه‌وه‌ى ته‌نده‌ر و شيكردنه‌وى ته‌نده‌ر.
٣- ڕێكخستنى ئه‌وگرێبه‌ستانه‌ى كه‌له‌نێوان سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ‌و ئه‌وكه‌س لايه‌نانه‌دائه‌نجام ده‌درێت كه‌كارێك يان خزمه‌تگوزارييه‌ك بۆبه‌رژه‌وه‌ندى زانكۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن .