بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستى وسەلامەتى  لەساڵى (٢٠١٦) دامەزراوە و پێکدێت لەم هۆبانەى لاى خوارەوە:

( بنکەى تەندروستى – هۆبەى کۆمەڵایەتى – هۆبەى ژینگە)

 بەڕێوەبەرى ئێستا :  فتاح کریم فتاح

کارەکانی بەرێوەبەرایەتی :

 *-ئیش وکارەکانى بەڕێوەبەرایەتیمان گەیاندنى سەرجەم ڕێنمایى و مەرجەکانى تەندروستى وسەلامەتى لە وەزارەتەوە بۆ زانکۆ .

*-کردنەوەى خولى ڕاهێنانى تایبەت بەتەندروستى و سەلامەتى خوێندکاران و فەرمانبەران و ئەنجامدانى سیمینار و ۆرک شۆپ بەو مەبەستە.

* -سەرپەرشتى کردنى بەشەناوخۆیی و کافتریاکان لە ڕووى تەندروستىەوە.

* -دەست نیشان کردنى سەرجەم خاڵەکارەبایی و میکانیکیە ناتەندروستیەکان  و کۆنترۆڵ کردنیان کە مەترسى ئەوەیان هەیە ببنەهۆى دروست بوونى ڕووداوە نەخوازراوە کان .

*-سەر پەرشتى کردنى سەرجەم تاقیگەکانى زانکۆمان (تاقیگەى فیزیاء و تاقیگەى کیمیاء)

*- دانان وپڕکردنەوەى سندوقى فریاگوزارى سەرەتایی لە سەرۆکایەتى وسەرجەم بەش و کۆلێژ و بەشەناوخۆیی زانکۆمان.

*- بەشدارى کردن لەسەرجەم لیژنەکانى تایبەت بەتەندروستى وسەلامەتى.

*- پشکنین بۆ سەرجەم ئاوى تەنکیەکانى  زانکۆمان لە ڕوى پاک وخاویێنى وگونجاوى بۆخواردنەوە.

*-هێنانى دەرمان وپێداوستى پزیشکى لەبەڕێوەبەرایەتى تەدروستى هەڵەبجە بۆ بنکەتەندروستیەکەمان.

*- چارەسەرکردنى ئەو نەخۆشانەى کە ڕۆژانە سەردانى بنکەکەمان دەکەن.

*-ناردنى ئامارى مانگانەى سەردانى کەرانى بنکەکەمان بۆ بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى هەڵەبجە.

chevron-down