به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى تۆمارى گشتى يه‌كێكه له به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه لــه‌بـه‌روارى (30/5/2011) بـه‌پێى فه‌رمـانى زانكـۆيى ژمـاره (2/5/205) لـه (30/5/2011) دامه‌زراوە، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى تۆمارگاى گشتى به‌پێى ستاف و ئه‌رك و هۆبه‌كان پێكهاتووه له (٣) هۆبە (تۆمار , بڕوانامەکان , دۆسیەکان):
ب . تۆمارى گشتى: م.ی فەرمان عبدالرحمن محمد
ل. هۆبەى تۆمار : بەهرە إسماعیل حامد
ل. هۆبەى بڕوانامەکان: بەڵێن فەرەج اورحیم
ل. هۆبەى دۆسیەکان: حمزە عزیز رشید
پوخته‌يه‌ك له‌و كار‌و چالاكيانه‌ى ئه‌نجام ده‌درێت له به‌ڕيوه‌به‌رايه‌تى تۆمارى گشتى
به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى تۆمارى گشتى به درێژايى ساڵ هه‌ڵده‌سێت به‌ئه‌نجامدانى كار‌و چلاكيه‌كانى تايبه‌ت به خوێندكاران له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنى ساڵى نوێى خوێندن هه‌تا كۆتايى ساڵ هه‌روه‌ها له‌مانگه‌كانى پشووى هاوينيشدا به‌به‌رده‌وامى ، تۆمارگاى گشتى وه‌ك له‌پيكه‌رى ئيدارى (هيكل تنظيم)ى زانكۆدا هاتووه له سێ هۆبه‌ى سه‌ره‌كى پێكدێت كه بريتين له هۆبەى (تۆمار، دۆسەیەى خوێندکاران،بروانامه‌كان)هه‌ريه‌كه‌يان چالاكى و ئه‌ركى تايبه‌ت به‌خۆى ده‌بێت له چوارچێوه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيدا سه‌ره‌ڕاى كاره گشتيه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى وه ئه‌رك و چالاكى هۆبه‌كان ده‌كرێت كۆبكريته‌وه به‌م شێوازەى خوارەوە :-
هۆبه‌ى تۆمار :-
كارى ئه‌م هۆبه‌يه به‌شيوه‌يه‌كى گشتى وه‌رگرتن و تۆمارى سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراوانه واريده ده‌كات كه‌ده‌گاته تۆمارى گشتى و پاشان كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوانه و وه‌ڵام دانه‌وه‌يان به‌پێى ناوه‌ڕۆكى نوسراوه‌كان.
ناردن و صاديره كردنى هه‌مووئه‌ونوسراوانه‌ى له به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى تۆمارى گشتى ده‌رده‌كرێت.
تيانووسى تايبه‌ت (ده‌فته‌ر ذممه) بۆ گه‌ياندنى نوسراوه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى بۆ دام و ده‌زگاو به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى زانكۆمان.
· هۆبه‌ى دۆسييه‌ى خوێندكاران:-
كارى ئه‌م هۆبه‌يه پۆلێن‌كردن و جياكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و نوسراوانه‌يه كه ده‌گاته به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كه‌مان و پارێزگارى كردن و هه‌ڵگرتنى ئه‌و نوسراوانه له فايلى تايبه‌ت به‌ناوى دياريكراو جياواز كراوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى ئاسانكارى و خێرا ڕاپه‌راندنى كاروچلاكى تۆمارى گشتى.
وه هه‌ڵگرتنى وێنه له‌و نوسراوانه‌ى كه خۆمان ده‌ريده‌كه‌ين له فايلى تايبه‌ت به‌نوسراوه‌كان.
· هۆبه‌ى بڕوانامه‌كان:-
كارى ئه‌م هۆبه‌يه پێدانى بڕوانامه‌ى جيداريه (ديوار به‌ند) بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه فه‌رمانى زانكۆيى ده‌رچوونيان بۆ ده‌كريت (تخروج)ده‌كه‌ن .
ووربينى كردنى بڕوانامه‌كان به‌گشتى بۆ هه‌موو ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه بڕوانامه‌يان پێده‌درێت له‌سه‌ر بنەماى فه‌رمانى زانكۆيى ده‌رچوونيان .
جياكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنى بڕوانامه‌كان له فايلى تايبه‌ت كه‌به‌ناوى دياريكراو دانراوه.
سه‌ربارى ئه‌مانه وردبينى كردنى بڕوانامه‌ى ده‌رچووانى په‌يمانگاى زانسته ئيسلاميه‌كان /ئيوارن / هه‌ڵه‌بجه كه خراوه‌ته سه‌ر زانكۆى هه‌ڵه‌بجه.
· به‌شيوه‌يه‌كى گشتى چالاكيه‌كانى تۆمارى گشتى ده‌توانين پۆلين بكه‌ين بۆ چه‌ند خاڵێك:-
وه‌ڵام دانه‌وه و ناردن و پێدانى ئاماروزانيارى سه‌باره‌ت به‌خوێندكاران و ده‌رچووان به ده‌زگاكانى زانكۆمان و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له‌سه‌ر داواكاريه‌كانيان به‌نوسراو يان ته‌له‌فۆن يان ئيمێڵ.
ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى (گواستنه‌وه)ى خوێندكاران و جێ به‌جێ كردنى كاره‌كانيان له قۆناغێكدا له كاتى ده‌ست پێكردن سه‌ره‌تاى مانگى (7) هه‌تا كۆتايى مانگى (9) له‌ماوه‌ى دامه‌زراندنى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيمان هه‌ميشه ساڵانه ئه‌و واده‌يه درێژ ده‌كريته‌وه ، به‌ڵام پرۆسه‌ى (دابه‌زين) به دوو قۆناغى جيا ئه‌نجام ده‌درێت:-
قۆناغى يه‌كه‌م له‌هه‌مان كاتى پرۆسه‌ى گواستنه‌وه ، له‌مانگى (7)
قۆناغى دووه‌م له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى خوێندكارانى قۆناغى (12)ى ئاماده‌يى له زانكۆمان.
پێدانى زانيارى به خوێندكاران له‌سه‌ر ره‌وتى خوێندن و ڕێنمايى كردنيان.
ئه‌ندامێتى له‌چه‌ندين ليژنه به‌تايبه‌ت ليژنه‌ى باڵاى خوێندن و پلانى وه‌رگرتن .
بازنه‌ى په‌يوه‌ندييه له‌نێوان كۆلێج و فاكه‌ڵتى و زانكۆكانى تر وه‌داموده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاتايبه‌ت به‌خوێندكاران.
وه‌رگرتنى ڕێنمايى سه‌باره‌ت به‌پڕۆسه‌ى خوێندن و خوێندكاران له فه‌رمانگه‌كانى وه‌زاره‌تمان پاشان گشتاندنى بۆ داموده‌زگاكانى په‌يوه‌نديدارى زانكۆمان.
سه‌رباره‌ى ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيمان سه‌رپه‌رشتى كردنى مه‌ڵبه‌ندى ڕاوێژكارى و وه‌رگرتن و زانكۆلاين هاوشێوه‌ى زانكۆكانى تر كه‌يه‌كێكه له‌چالاكيه‌دياره‌كانى تۆمارگاى گشتى ساڵانه له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى خوێندكارانى (12)ى ئاماده‌يى كاره‌كانى تايبه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتيكردنى مه‌ڵبه‌ندى ڕاوێژكارييه كه ڕاسته‌وخۆ تۆمارگاى گشتى سه‌رپه‌رشتى ئه‌م پڕۆسه‌يه ده‌كات له‌سنورى جوگرافياى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و قه‌زاكانى (سه‌يدسادق وشاره‌زوورو پێنجوێن)له‌ساڵى خوێندنى(2012-2013)تائێستابه‌رده‌وامه له زانكۆمان.
· ده‌توانين ئاماژه بده‌ين به چه‌ند خاڵێكى سه‌ره‌كى كه‌تايبه‌ته به‌كاره‌كانى ئه‌م مه‌ڵبه‌نده:-
به‌شدارى كردنى ساڵانه‌ى نوێنه‌ره‌كانمان له سيمينارێكى تايبه‌ت له باره‌ى وه‌رگرتنى ڕێنمايى تايبه‌ت به چۆنيه‌تى كارپێكردنى سيستمى زانكۆلاين.
ڕێنمايى و هاوكاريكردنى خوێندكارانى (12)ى ئاماده‌يى به‌شێوه‌ى زانستى له پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى وه‌رگرتن (زانكۆلاين) له ڕيگه‌ى (Online) كه‌مكردنوه‌ى ئه‌و هه‌ڵانه‌ى كه دووچارى خوێندكاران ده‌بێته‌وه.
چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌وگرفتى خوێندكاران له‌ڕيگه‌ى ته‌له‌فۆن يان ئيمێڵ له‌ماوه‌ى پرۆسه‌ى زانكۆلاين له‌كاتى ده‌ستپيكردنى كه‌به‌شێوه‌ى مه‌ركه‌زى له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تمان ڕاده‌گه‌يه‌نريت هه‌تا كۆتايى – ساڵانه كه‌ماوه‌ى (10-15)ڕؤژ ده‌خايه‌نيت.
چاكردنى هه‌موو ئه‌و هه‌ڵانه‌ى هه‌يه له‌تۆمارو فۆڕمى پێشكه‌شكارانى (12)ى ئاماده‌يى جگه له‌وانه‌ى تايبه‌ت به نمره‌و باريخوێندن ڕاسته‌وخۆ له‌رێگه‌ى ئه‌و پاسۆردانه‌ى كه بۆ ئيداره‌دانى (Admin)زانكۆلاين له ئۆنلايندا له‌لايه‌ن وه‌زاره‌ت ده‌درێت به مه‌ڵبه‌ندى ڕاوێژكارى زانكۆمان له‌ماوه‌ى پرۆسه‌كه‌دا له‌كاتى ده‌وامى فه‌رمى و دواى ده‌وام و ته‌نانه‌ت له ڕۆژانى پشووشدا.
وردبينى كردنى بارى خوێندن (خولى ده‌رچوونى خوێندكارانى 12ى ئاماده‌يى ) له‌گه‌ڵ نوينه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى په‌روه‌رده و خوێندگا ئاماده‌ييه‌كانى سنورى قه‌زاكانى (سيدسادق و شاره‌زوور و پێنجوين و ده‌ربه‌نديخان)و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه.