بەڕێوەبەرایەتی ئامارو تەکنەلۆجیای زانیاری

ئەم بەرێوەبەرایەتیە لە ڕووی کارگێڕیەوە سەربە فەرمانگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی ، سەرەتا ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ دامەزراندنی زانکۆ بە ناوی (بەڕێوەبەرایەتی ئامارو نەخشەکێشان ) دامەزراوە پاشان ساڵی ٢٠١٣ هۆبەی تەکنەلۆجیای زانیاری دامەزراوەو دواتر هەردووکیان کراون بە یەک بەڕێوەبەرایەتی ، لە ئێستادا ئەم بەرێوەبەرایەتیە سەرجەم کارەکانی ئاماری وردی زانکۆ و تەکنەلۆجیای زانیاری لە هەموو بەشەکانی زانکۆ بەڕێوەدەبات.

کارەکانی بەرێوەبەرایەتی ئامارو تەکنەلۆجیای زانیاری:
کارەکانی ئامار:
١- ناردنی ئامارو زانیارى بۆ وەزارەت ، وەڵام دانەوەى سەرجەم ئەو نوسراوانەى داواى ئامارو زانیارى دەکەن بۆ پارێزگاى هەڵەبجە وبەڕێوەبەرایەتى ئامارى سلێمانى فەرمانگەى ئامارى هەڵەبجە و سەرجەم ئەو گۆڤار و بڵاوکراوە و توێژینەوانەى پێوستیان بە ئامارە.
٢- کۆکردنەوە و ڕێکخستنى زانیارى دەربارەى سەرۆکى زانکۆ و یاریدەدەرەکانى و بەڕێوەبەرەکان بەپێ ى (پۆست ، پلەى زانستى ، پسپۆڕى گشتى و پسپۆڕى وورد).

٣- کۆکردنەوە و ڕێکخستنى داتا و زانیاریەکانى مامۆستایانى سەرجەم کۆلێژەکان و بەشەکان بەپێ ی (بڕوانامە ، ڕەگەز، نازناوى زانستى ، پسپۆڕى ، دوابڕوانامە ، بارى خێزان ، ڕەگەزنامە ).

٤- زانیارى دەربارەى خوێندکارانى خوێندنى باڵا ( دکتۆرا و ماستەر) لە دەرەوە و ناوەوەى وڵات بەپێ ى (بوارى خوێندن ، زانکۆکەى).
٥- زانیارى دەربارەى خوێندکارانى دەرەوەى وڵات و باشور و ناوەڕاست کە لە زانکۆمان دەخوێنن .
٦- کۆکردنەوەى زانیارى و ڕێکخستنى دەربارەى کۆلێژەکان (ژمارەى توێژینەوەکان و کتێب و هۆڵەکانى خوێندن و ژوورى مامۆستا وداتاشۆ و تاقیگە و کۆمپیوتەر و ئامێرەکانى تاقیگە وهێڵى ئینتەرنێت و ڕووبەرى سەوزایی و یاریگا وەرزشیەکان……هتد).
٧- کۆکردنەوە و دەرکردنى ئامارى وورى خوێندکاران بەپێ ى (کۆلێژەکان و بەشەکان و قۆناغەکان ).ژمارەى دەرچووانى ساڵانە.
٨- کۆکردنەوەی پێداویستی کۆلێژو بەشەکان لە ژمارەی فەرمانبەرو کۆمپیوتەرو .. ئامێرە پێویستەکانی تر

کارەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری:
١- بەرێوەبردن وچارەسەرکردنی کێشەکانی هێڵی ئینتەرنێت و نێتۆرکی زانکۆ.
٢- دامەزراندنی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و دانانی پرۆگرامە پێویستەکان و فۆرمات و چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمپیوتەر لە زانکۆدا.
٣- دروستکردن و تۆمارکردنی پێناسی زانکۆیی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران.
٤- بەرێوەبردنی وێبسایتی زانکۆ و دانانی هەواڵ و چالاکیەکان و نوێکردنەوەی زانیاریە پێویستەکان بۆ سەرجەم بەشە جیاوازەکانی ماڵپەڕی زانکۆ.
٥- دروستکردن و سەپۆرتی وێب ئەپلیکەیشن و داتابەیسی پێویست بۆ هەر بەشێکی زانکۆ.
٦- بەرێوەبردنی سیستەمی ئەلکترۆنی (ERP)ی زانکۆی هەڵەبجە تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکان، پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ ستافی تەکنەلۆجیای زانیاری وەزارەت.
٧- پێدانی ڕاهێنان و فێرکردنی فەرمانبەران بۆ هەر سیستەمێکی ئەلکترۆنی تایبەت بە زانکۆ.

بەرێوەبەر :  ئەندازیار/ بەرزان طاهر سعید
ژ.م :  07501405454
ئیمەیڵ : [email protected]
[email protected]

chevron-down