بەڕێوەبەرایەتى بەشەناوخۆییەکان

کورتەیەک دەربارەى بەڕێوەبەرایەتى و ڕێکەوتى دامەزراندن:

      به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌شه‌ناوخۆييه‌كان به‌ فه‌رمانى وه‌زارى ژماره‌(2/22679) له‌ ڕێکەوتى (30/11/2011) فه‌رمانى دروستبونى بۆ ده‌رچووه‌.

بەڕێوەبەرایەتى بەشەناوخۆییەکان لە ڕووى کارگێڕیەوە سەر بە فەرمانگەى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆیە بۆ کاروبارى خوێندکاران.

ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە هۆبەکانى(بەشەناوخۆیى کوڕان و بەشەناوخۆیى کچان) پێکهاتووە.

 لە گرنگترین کار و ئەو خزمەتگوزاریانەى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە ئەنجامى دەدات:

١. دابینکردنى شوێنى نیشتەجێبون و پێداویستى خوێندکارانى دەرەوەى شار لە بەشەناوخۆییەکاندا.

٢. دابینکردنى ئەم پێداویستیانەى لاى خوارەوە بۆ خوێندکارانى بەشەناوخۆییەکان:

(سەلاجە، لۆکەر، غەسالە، صۆبا، موبەریدە، دۆڵابى جل، طباخ، ئوتو، بەڕادى ئاو، جێگە پێڵاو، گسکى کارەبایى، سستەم و قەرەوێڵە، دۆشەک، بەتانى، سەرین، سەرچەف، کومبار….).

٣. چاودێرى کردنى بەردەوامى خزمەتگوزاریەکانى(ئاوى گەرم، هەواى سارد و گەرم، ئامێرە کارەبای و میکانیکیەکان….) لە بەشەناوخۆییەکاندا .

٤. بەدواداچون بۆ کێشە و گرفتى بەشەناوخۆییەکان و دەستنیشان کردن و چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکان ئەوەى لە دەسەڵاتى بەڕێوەبەرایەتى بەشەناوخۆییەکاندا بێت لە کاتى دەوامى فەرمى و لە دواى دەوامى فەرمى، چارەسەر کردنى ئەو کێشە و گرفتانەى لە دەسەڵاتى بەڕێوەبەرایەتى نەبێت نوسراو و داواکارى بۆ دەکرێت بۆ لایەنى پەیوەندى دار بەمەبەستى چارەسەر کردنیان.

٥. جێبەجێکردنى ڕێنمایى تایبەت بە بەشەناوخۆییەکان لە پێناو دابینکردنى کەشێکى ئارام لە بەشەناوخۆییەکاندا، وەرگرتنى ئامادەنەبونى خوێندکاران، لێپیچینەوەى یاسایى لەو خوێندکارانەى پابەندى ڕێنمای بەشەناوخۆییەکان نابن، پێبژاردنى ئەو کەل و پلانەى بەشەناوخۆییەکان کە لەلایەن خوێندکارانەوە زیانیان پێدەگات.

٦. لە پێش دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندن ئامادەکارى تەواو دەکرێت لە بەشەناوخۆییەکاندا، سەرجەم کێشە و گرفت و ئاریشەو تواناى وەرگرتنى خوێندکار لە بەشەناوخۆییەکاندا بەوردى ئامادە دەکرێت، لە ڕێگەى بەرێز فەرمانگەى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکارانەوە ئاڕاستەى سەرۆکایەتى زانکۆ و وەزارەتى خوێندنى باڵا دەکرێت بە مەبەستى چارەسەر کردنیان.

٧. هەماهەنگى کردن لەگەڵ(بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى و بەڕێوەبەرایەتى هونەرى و چاککردنەوەى) زانکۆمان لە پێناو دڵنیابونەوە لە لایەنى تەندروستى خوێنکاران و سەلامەتیان لە بەشەناوخۆییەکاندا.

٨. گرنگى دان بە ژینگە و باخچە و لایەنى سەوزایى لە بەشەناوخۆییەکاندا، بەمەبەستى دروستکردنى ژینگەیەکى تەندروست و دیمەنێکى جوان بۆ خوێندکاران و فەرمانبەران.

٩. ئامادەکردنى زانیارى تایبەت بە بەشەناوخۆییەکان و فەرمانبەران و خوێندکاران.

١٠. وەڵام دانەوە و ئاڕاستەکردنى نوسراوەکان بە پێى ئەو دەسەڵاتەى بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەشەناوخۆییەکان دیارى کراوە.

chevron-down