.بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیمان ئێستا بەڕێز (رافع عبدالقادر صالح)ە بە ناونیشانى (بەڕێوەبەرى هونەرى)
:کارەکانى بەڕێوەبەرایەتیمان بەسەر ئەم سێ هۆبەیەدا دابەش بووە
: هۆبەى کارگێڕى
.سەرپەرشتى کردن و ڕێکخستنى کاروبارى شۆفێرەکان لە ئیش و کارى ڕۆژانە و ئیفاد کردنیان بۆ دەرەوەى شار
.سەرپەرشتیکردن و پابەند کردنى سەرجەم فەرمانبەران بەدەوامى ئاسایى خۆیان و کاروبارى مۆڵەتیان
.نوسراوکردنى بابەتى پێویست وە ئاڕاستەکردنى بۆ سەرەوە و ڕێکخستنى وەڵام دانەوەى سەرجەم نوسراوە ئاڕاستە کراوەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان
:هۆبەى هونەرى
.پێکھێنانى لیژنەکانى بەڕێوەبەرایەتیمان کە شەش مانگ جارێک دەگۆڕێن کە بریتین لە لیژنەى (کڕینى سوتەمەنى + کەشفى ئۆتۆمبێل + کەشفى گشتى جگە لە ئۆتۆمبێل + چاککردنەوە + وەرگرتنى سوتەمەنى)
.کارکردنى مەیدانى و ڕێک خستنى فەرمانبەران و سەرپەرشتى کردنیان بۆچاککردن و بەدواداچونى گرفتى(کارەبایى و میکانیکى و ئیش و کارە بیناسازییەکان) و چارەسەرکردن و صیانەکردنەوەى ئامێرەکانى زانکۆمان بەتایبەتى سیستەمى هەواسازى بیناکان
:هۆبەى گەنجینە
.کۆگاى هەڵگرتنى کەلوپەل و ئامێرى (میکانیکى + کارەبایى + ئیش و کارە بیناسازیەکان) ى بەڕێوەبەرایەتیمان
.کۆگاکردنى هەرئامێرێکى لەکارکەوتووى (میکانیکى + کارەبایى + کەلوپەلى ئەساسیات) بۆ مەزاد یان تەلەفکردن
.کۆگاکردنى پارچەگۆڕدراوەکان یان لەکارکەوتوەکانى ئۆتۆمبیلەکانى زانکۆمان وە ئامادەکردنیان بۆ مەزاد یان تەلەفکردن
.سەرپەرشتى کردن وڕێکخستنى هه مووئەساسیاتى کەلو پەلى بەڕێوەبەرایەتیمان و پارێزگارى لێکردنیان