نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ لە رووی پەیکەری کارگێرییەوە راستەوخۆ سەر بە سەرۆکی زانکۆیە ، بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە (5/5/1021 لە 18/9/2011) دامەزراوە. لە (2) هۆبە پێکهاتووە کە بریتین لە (سکرتاریەتی سەرۆکی زانکۆ ، خامەی نهێنی) .
ئیش و کارەکانی نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ بریتی یە لە جێ بەجێ کردنی ستراتیجییەکانی زانکۆ و ئاراستەکردنی بۆ دام و دەزگاکانی زانکۆ و دەرەوەی زانکۆ و، کارەکانی ئەنجومەنی زانکۆ و کۆنوسی کۆبونەوەکان ڕادەپەرێنێت ، هاتوو و ڕۆشتووی نوسراوە نهێنییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و کۆلێجەکانی زانکۆ ئەنجام دەدات.
بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ: هەردی حمەسعید عثمان