بڵاوکراوەتەوە لە: 09-03-2023

یەکەمین سیمپۆزیۆمی زانستی و ئەکادیمی پزیشکان لە هەڵەبجە ئەنجامدرا

ئامادەکراوە لەلایەن: UoH

کۆمەڵگەی منداڵانی کوردستان بەهاوکاری زانکۆی هەڵەبجە و بەشی منداڵانی سەرجەم کۆلێژە پزیشکییەکانی زانکۆکانی (سلێمانی و هەولێری پزیشکی و دهۆک )و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد ڕەشیدو نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان لەهەرسێ پارێزگای (هەولێرو سلێمانی و دهۆک) سیمپۆزیۆمێکی زانستی و ئەکادیمی بۆ یەکەم جار لەشاری هەڵەبجە ئەنجامدا.

رۆژی ٩-٣-٢٠٢٣، لەهۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بەئامادەبوونی بەرێز (پ. د. مەهاباد کامیل عەبدوڵڵا) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو ژمارەیەک لە پزیشکانی بەشداربوو سیمپۆزیۆمەكە ئەنجامدرا، كە سەرەتا وتاری بەخێرهاتن لەلایەن (پ. د. مەهاباد کامیل) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە دەستیپێکرد و باسی لە گرنگی سیمپۆزیۆمەکە کرد بۆ شاری هەڵەبجە و رایگەیاند، ئەم سیمپۆزیۆمە لەگەڵ پزیشکان کارێکی زۆر گرنگ و دڵخۆشکەرە.

دواتر (د. فەرمان زەندی) سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵانی کوردستان KPS وتاری کۆمەڵەکەی خوێندەوەو پاشان کورتە ڤیدیۆیەک لەسەر مێژووی کەرتی تەندروستی لەشاری هەڵەبجە پێشکەش کرا.

پاشان دوو پانێڵ پێشکەش کرا، كە پانێڵی یەکەم لەلایەن بەڕێزان (پ. د. عەباس ڕەباتی و د. زانا باقی) سەرپەرشتی کراو هەریەک لەبەڕێزان پ. ی. د. دلێر چەلەبی باسی لە (گێرد لەمنداڵاندا) كردو پ. د. ئازاد حەکیم لە زانکۆی دهۆکیش لەڕێی ئۆنلاینەوە باسی (گەشەو باڵا)ی کرد لە مناڵاندا.

پانێڵی دووەم، لەلایەن بەڕێزان (پ. د. عەدنان هەمەوەندی و د. پشدەر عەبدوڵڵا و د. سۆران محەمەد) سەرپەرشتیکراو هەریەک لەبەڕێزان پ. د. ئاسۆ فایق ساڵح، پ. ی. د. خالید حمە ساڵح، مشتومڕەکان لەسەر کاواساکی لەبەرامبەر میسک میسیک، پ. د. خەلەف گەرگەری، تەندروستی دەروونی لەعێراق، کاریگەری جەنگ و ئاوارەبوون لەسەر منداڵان گفتوگۆی لەسەرکرا.

لەکۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە سەرپەرشتیاران و گفتوگۆکارانی دانیشتنەکە، هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هەردوو کۆمپانیای بەرهەمهێنەری شیری Confy lac و کۆمپانیای بەرهەمهێنەری شیری Diamil کە سپۆنسەری دیبەیتەکە بوون.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێری

لێرە كلیك بكە بۆ بینی ئاگاداری

chevron-down