شاندێکی زانکۆی هەڵەبجە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د. مەهاباد کامیل عەبدوڵا سەرۆکی زانکۆو پ.د. دانا عبدالله طاهر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و م. ئارام محمد امین قادر بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆو م.ی. ڕاستی ئەیوب حمە سعید نوێنەری پەیوەندیە ئەکادییمە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆ بەشداریان کرد لە وۆرکشۆپێکی دوو ڕوژەی پرۆژەی ئەپڕەیز لە هەولێر لە ڕێکەوتی ٢٧-٢٨ شوباتی ٢٠٢٣.
وۆرکشۆپەکە لە چوارچێوەی بەشەکاری ٥ (Work package 5) کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی و زانکۆی گەرمیان سەرکردایەتی دەکرێت ، بە ئامادەبوونی بەڕێز جەنابی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پ.د. ئارام محمد قادر و سەرۆک زانکۆکان و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆکان و بەڕێوەبەرانی پەیوەندیەکان و بەرێوەبەرانی دڵنیایی جۆری بەڕێوەچوو.
لە وۆرکشۆپەکەدا باس لە پلانی ستراتیجی وەزارتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان کرا بۆ گەشتن بە پلانێکی ستراتیجی یەکگرتوو کە تێیدا هەموو ئامانجە سەرەکیەکانی هەر ٨ زانکۆی بەشداربووی پرۆژەکە بەدەست بهێنێت.
سەرەڕای ئەوەش، بەشێکی دیکەی وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە خستنەڕووی نەخشەڕێگای زانکۆ بەشداربووەکانی پڕۆژەکە لە چوارچێوەی پێواژووی بۆڵۆنیا کە لە ئەنجامی کۆبونەوەکانی پێشووی بەشداربووان و وۆرکشوپ و بۆنەکانی پرۆژەی ئەپڕەیز لە چوارچێوەی بەشەکاری ٢ (Work Package 2) هاتە بوون.
بۆ ئەو مەبەستە هەموو زانکۆکان پلانی ستراتیجی و نەخشە ڕێگای خۆیان پێشکەش بە ئامادەبووان کردوو زانکۆی هەڵەبجەش بە نوێنەرایەتی بەڕێز م.ی. راستی ئەیوب حمەسعید ڕێکخەری پرۆژەکە، پلانی ستراتیجی و نەخشەڕێگای زانکۆی هەڵەبجەی بە بەشداربووان ناساند.
پڕۆژەی ئەپڕەیز یەکێکە لە پرۆژەکانی یەکێتی ئەوروپا لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئیراسمەس پڵەس کە ئامانجی باشترکردنی سیستمی حوکمرانی لە خوێندنی باڵاو ، باشترکردنی دڵنیایی جۆریی و چاکسازی لە بەرێوەبردنی زانکۆدا و جێبەجێ کردنی پێواژووی بۆڵۆنیایە.