بڵاوکراوەتەوە لە: 14-06-2024

بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا زانکۆی هەڵەبجە لە ریزبەندی کاریگەری دەزگای تایمس تۆمارکرا

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا زانکۆی هەڵەبجە لە (ڕانکینی کاریگەریUniversity Impact Rankings for UN SDG 17: Partnerships for the Goals)ی دامەزراوەی تایمزدا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. کە ٢٠٣١ زانکۆ لەسەر ئاستی جیهان تۆمارکراون لە ڕیزبەندیەکەدا و زانکۆی هەڵەبجە پلەی (+١٥٠١) بەدەست هێنا. هەروەها لەسەر ئاستی عێراق ٧٥ زانکۆ و لەسەر ئاستی کوردستان ٩ زانکۆ بەشداربوون کە زانکۆی هەڵەبجە لە پلەی ٨ی کوردستاندا بووە. University Impact Rankings for UN SDG 17: Partnerships for the Goals
دامەزراوەی THE: Times Higher Education ٢٠٣١ زانکۆی لە ١٢١ وڵات/ناوچە هەڵسەنگاندووە و ڕیزبەندی کردووە، ڕیزبەندییەکە لەسەر بنەمای بەشداری زانکۆکان بۆ بەدیهێنانی ١٧ ئامانجەکەی گەشەپێدانی درێژخایەنی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNSDGs) کاردەکات. هاوبەشیکردن بۆ ئامانجەکان. دامەزراوە سەرەکییەکان لە دروستکردنی هاوبەشی نێودەوڵەتی بەهێزدا سەرکەوتوون کە پشتگیری لە گەشەپێدانی بەردەوام دەکات لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکاندا. لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی هاوبەش، زانیاری هاوبەش و کۆکردنەوەی سەرچاوەکان، ئەوان تۆڕە جیهانییە کاریگەرەکان ئاسان دەکەن کە توانا تەکنەلۆژییەکان، پشتگیری دارایی و ڕێکخستنی سیاسەت بۆ ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بەرز دەکەنەوە.
تایمز دامەزراوەیەکی بەریتانیی بەناوبانگە و یەکێکە لە سێ سەرەکیترین دەزگاکانی ڕیزبەندکردنی زانکۆکان لە جیهاندا، چەند ڕانکینێکی جۆراوجۆری هەیە و ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ هەزارەها زانکۆ و دامەزراوەی ئەکادیمی لە سەرتاسەری جیهاندا دەکات. زانکۆی هەڵەبجە لە وەشانی ٢٠٢٤ی ریزبەندیەکەدا بۆ یەکەمجار تۆمار کراوە لە ریزبەندی University Impact Rankings for UN SDG 17: Partnerships for the Goals
بەم بۆنەیەوە بەرێز پرۆفیسۆر د. مهاباد کامل سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ئەم هەنگاوە گەورە زانستیە لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران وخوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە پیرۆزدەکات وهیوادارە هەمیشە لە سەرکەوتن بەردەوام بن وئاستی زانستی رۆژ بەرۆژ بەرزتربێتەوە
بۆ بینینی ڕیزبەندیەکە کلیک لێرە  بکەن.

chevron-down