بڵاوکراوەتەوە لە: 04-06-2024

دوو مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە بەشداری لە وێرکشۆپێکی نێوەدەوڵەتی دەکەن

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

لە ڕۆژانی یەکشەممە و دوو شەممە ڕێکەوتی ٢-٢٠٢٤/٦/٣ لەژێر چاودێری نوسینگەی سەرۆک وەزیران، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراق، وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی ( بونیاتنانی توانای توێژینەوە) بۆ مەبەستی باشترکردنی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی توانای زانکۆکانی کوردستان لە شاری هەولێر ئەنجام دا. بەڕێزان (م. گۆران عمر مصطفی) وەک لێپرسروای هۆبەی دڵنیایی جۆری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و (م.ی. یوسف حسین عزیز) وەک توێژەر لە کۆلێژی زانست، بە نوێنەرایەتی زانکۆی هەڵەبجە بەشداریان لە وێرکشۆپەکەدا کرد. لە ماوەی دوو ڕۆژی وێرکشۆپەکەدا (٢١) مامۆستا و توێژەری ئاستبەرزی زانکۆ جیاوازەکانی شانشینی بەڕیتانیا وتە و سیمینارەکانیان لەسەر چۆنێتی پەرەپێدانی تواناکانی توێژینەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و لە کۆتایی سیمینارەکانیشدا بە سەرنج و تێبینی بەشداربووان سیمینارەکان زیاتر دەوڵەمەند کران.

 

chevron-down