بڵاوکراوەتەوە لە: 03-06-2024

زانکۆی هەڵەبجە بۆیەکەم جار لە ڕیزبەندی (Impact Ranking)ی دەزگای بەناوبانگی (Times Higher Education) بەشدار دەبێت

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

خۆشحاڵین کە ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەفەرمی لەلایەن دامەزراوەی ڕانگینگی (Times Higher Education) ئاگادار کراینەوە کە زانکۆمان بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا بەشدار ئەبێت لە ڕیزبەندی(Impact Ranking) کە لەلایەن دەزگای بەناوبانگی (Times Higher Education)ە وە ڕادەگەیەنرێت بۆ ساڵی ٢٠٢٤. ئەمە دەستکەوتێکی مەزنە بۆ زانکۆمان، لەم ڕیزبەندیەدا لەسەرتارسەری جیهانەوە بە کۆی گشتی ٢١٥٢ زانکۆ بەشدارن لە ١٢٥ وڵاتی جیاوازەوە.
ئەنجامی ڕیزبەندییەکە لە بەرواری ٢٠٢٤/٦/١٢ ڕادەگەیەنرێت کە بە خۆشحاڵیەوە زانکۆمان یەکێک ئەبێت لە زانکۆ بەشدارەکان و بۆ یەکەم جارە لەو ڕیزبەندیەدا دەرئەکەوێت. لێرەوە پیرۆزبای خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆمان ئەکەین. سوپاس بۆ هاوکاری و بەردەوامی و ماندوبونتان.

Img 20240603 222145

chevron-down