بڵاوکراوەتەوە لە: 03-06-2024

خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری لە یەکەم دیداری ساڵانەی ACI چاپتەری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پلەی دووەم وسێیەمیان بە دەستهێنا

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٥/٢٩ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی شاندێکی باڵای سەندیکای و یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان لەكۆلێجی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانی، یەکەمەکانی پێشبڕکێی پرۆژەی دەرچووانی قۆناغی چوارەم بۆ ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ خەڵاتکران ، پێشبرکێیەکە لە لایەن ACI کوردستان چاپتەرەوە ساڵانە ئەنجام دەدرێت.
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، دوو گروپ لە خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی هەڵەبجە پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنا ، بە بەشداریکردنیان بە پڕۆژەی دەرچونی خوێندکاران: (گوڵان همزە) و (شنیار انور) و بەسەرپەرشتی د. بێدار رؤوف حسن ، بەناونیشانی
(Shear Behavior of Strap Fiber-Reinforced Concrete Haunched Pier Caps of Bridge)
هەروەها پرۆژەی دەرچوونی خوێندکاران (ئارام محمد) ، (ساندرا کمال) و (کازیوە فائق) ، بەسەرپەرشتی د. ناصح حبیب اسکندر، بەناونیشانی:
(Flexural Behavior of RC Beams Strengthened with Galvanized Steel Wire Mesh Laminate)

chevron-down