بڵاوکراوەتەوە لە: 01-06-2024

مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە بەشداری کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی دەکات

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بۆ کاروباری خوێندکاران بەڕێز(پ.ی.د.ڕەنجدەر محمد عزیز) بەپێشکەشکردنی بابەتێک بەناونیشانی (ململانێی دەسەڵات لە نێوان بەریتانیا و تورکیا و شێخ محمود لە سەر بەڕێوەبردنی باشوری کوردستان لە ماوەی کۆنفرانسی لۆزان و دوای کۆنفرانسەکە).بەشداریکرد لەکۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی.
کۆنفرانسەکە بە هاوبەشی ڕێکخرابو، لە لایەن سەنتەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەر بە سکوڵی ئابوری لەندەن و زانکۆی شەفێڵد، لەڕۆژانی ٢٢و٢٣ی ٥ی ٢٠٢٤ له زانکۆی شەفێڵد لە ئینگلتەرا بە ئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر تۆێژەر و ئەکادیمی ناوخۆ و دەرەکی بەڕێوە چوو.

chevron-down