بڵاوکراوەتەوە لە: 20-05-2024

کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی ئەنجامدا

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰ی ٥ی ۲۰۲٤ لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی د.شوانە نوری ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ بەشی مێژوو وۆرک شۆپێکی نێودەوڵەتی بەناونیشانی ” کورد لە خۆراسان ” ئەنجامدا .

وۆرکشۆپەکە لەلایەن م.یوسف باقی بەڕێوەچوو بۆهەریەک لە بەڕێزان :

– م.ی. ئەرکان ئەحمەد حەسەن بەناویشانی ” کوردانی خۆراسان لەسەردەمی قاجار ١٧٩٦ – ١٩٢٥ ” لەسیمینارەکەیدا باسی لە ناساندنی جوگرافیای نیشتەجێبوونی کوردانی خۆراسان لەسەردەمی قاجار ، هەروەها ناساندنی گرنگترین شارەکان و دەسەڵاتیمیرنشن و هۆزەکانی کورد لە خۆراسان ..

م.ی هەردی حمەسعید عثمان بە ناونیشانی
کوردی خوراسان لە دیدی کوردناسی ڕوسیدا باسی لە تایبەتمەندییەکانی کوردناسی ڕووسی و فاکتەرەکانی بایەخدانی کوردناسی ڕوسی بە کوردانی خوراسان خستە ڕوو، پاشان تیشکی خستە سەر گرنگترین ئەو سەرچاوە کوردناسیانەی لە قۆناغە جیاوازەکاندا دەربارەی مێژوو و کولتوور و زمانی کوردانی خوراسان بڵاوکراونەتەوە.

– پ.ی.د. علی ڕەحمەتی لە ووڵاتی ئێران و لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەناونیشانی هۆکارەکانی کۆچی کورد بۆ خۆراسان .

بەگفتوگۆو پێشنیاری بەشداربووان وۆرک شۆپەکە کۆتایی هات .

chevron-down