بڵاوکراوەتەوە لە: 04-06-2023

زانکۆی هەڵەبجە، ڤێستیڤاڵی یارییە کوردەوارییەکان لەلایەن کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ئەنجامدرا

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

بەچاودێری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا)و بەسەرپەرشتی ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەڕێز (د.ئاکۆ ئیبراهیم فقێ) ڤێستیڤاڵی یاریەکوردەواریەکان ئەنجامدرا.
ڤێستیڤاڵەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤-٦-٢٠٢٣، لەیاریگای کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان دەستیپێکرد و چەندین یاری کوردەواری و جیاواز پێشکەشکران، سەبارەت بەڤێستیڤاڵەکە ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دوو ڤێستیڤاڵمان ئەنجامداوە، ڤێستیڤاڵی یەکەم، ڤێستیڤاڵی یاریە کوردەواریەکان بوو کەئامانج لێی مامەڵەکردنی زانکۆیە لەگەڵ کۆمەڵگەو گەڕانەوەی کۆمەڵگەیە بۆ ناو زانکۆو بەپێچەوانەشەوە، هەروەک مەبەستمان زیندووکردنەوەی یاریە کوردەواریەکان و دووبارە ئاشناکردنەوەی بوو بە منداڵان تابزانن هەم چێژبەخش و هاوکات بەسوودیشن، د.ئاکۆ وتیشی: مەبەستمانە شوناسی کوردەواری یاریەکان بپارێزین و زیاتر برەوی پێبدەین.
ڕوونیشیکردەوە ڤێستیڤاڵی دووەم تایبەت بو بەیاری منداڵان بەتایبەت کەلەئێستادا مۆبایلی زیرەک و ئایپاد و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و تەکنەلۆجیا تەواوی کۆمەڵگەو ماڵەکانی تەنیوەو بەکارهێنانی لەلایەن منداڵانەوەو زیانە تەندرووستیەکانی بوە بەهۆی درووستکردنی کاریگەری خراپ لەسەر ڕەفتاری منداڵان سەرەڕای خراپی لایەنە تەدرووستیەکانی بۆ منداڵان وەک کەمی جوڵەو درووستبونی قەڵەوی، بۆیە لەڕێگەی ئەم ڤێستیڤاڵەوە ئەو پەیامەمان بەدایکان و باوکان گەیاند کەدەکرێت لەماڵەکاندا کۆمەڵێک یاری ئاسان و هەرزان هەبێت کەهەم چێژبەخش هەم سوودی هەبێت و جوڵەی پێویستیش بۆ منداڵ دەستەبەربکات

chevron-down