بڵاوکراوەتەوە لە: 03-06-2023

دوو مامۆستایى کۆلێجى پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشییەکان توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکى نێودەوڵەتی ئاستبەرزدا بڵاودەکەنەوە

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

مامۆستایان (هیوا احمد رحیم، دەشنێ انور) لە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی هەڵەبجە توێژینەوەیەکی هاوبەشیان بە ناونیشانی((Health-related factors of the Iraqi adult population during the 2020 COVID-19 pandemic: physical activity, eating behavior, quality of life, general health, and mood states cross-talk))   لە گۆڤاری BMC Public Health  بڵاوکردەوە.

ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤارى “BMC Public Health”  بە ئیمپاکت فاکتەرى (4,135) بڵاوکرایەوە، کە لە چارەکی یەکەم Q1 لە Scimago   تۆمار کراوە. بۆ بینینی تەواوی توێژینەوەکە کلیک لێرە بکەن

        ئامانجى توێژینەوەکە بریتیە لە: لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەى کاریگەرییەکانى (کەرەنتەینەکردن) لەسەر چالاکیى جەستەیی، ڕەفتارەکانى خوران، چۆنیەتى ژیان، تەندروستى گشتى و دۆخى دەرونى هاوڵاتیانى عێراقى- پارێزگاى هەڵەبجە لە کاتی کۆڤید-19دا.

دەرئەنجامى توێژینەوەکە ڕوونیدەکاتەوە  دانیشتوانی (پارێزگاى هەڵەبجە) لە کاتی کۆڤید-19دا، ئاستی چالاکیی جەستەیی، تەندروستی گشتی، کوالیتی ژیان و دۆخى دەروونی نزمیان هەبووە، کە هۆکارى ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەى، هاوڵاتییان بۆ ماوەیەکى زۆر لە کەرەنتینەدا بوون. هەروەها لەسەر بنەماى دەرئەنجامەکانى ئەم توێژینەوەیە پێشنیاز دەکرێت چالاکیی جەستەیی وەک هۆکارێکی بەنرخی باشکردنی تەندروستی لە کاتی پەتای کۆڤید- 19 دا، لەبەر چاو بگیردرێت. ئەمەش بەهۆى ئەو پەیوەندییە بەرچاوەى کە لە نێوان ئاستی نزمیی چالاکیی جەستەیی تەندروستی گشتی، باری دەرونیدا هەبووە لە کاتى کەرەنتەینەکردندا.

بۆ بینین و زانیارى زیاتر لەسەر توێژینەوەکە  لێرە کلیک بکەن

chevron-down