بڵاوکراوەتەوە لە: 25-05-2023

زانکۆی هەڵەبجە، قۆناغێکی دیکەی سەرکەوتن تۆماردەکات

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نیشتیمانییەکان سەبارەت بە ناساندن و تۆمارکردنی زانکۆی هەڵەبجە لە پلاتفۆڕمە نێودەوڵەتیەکانداو پەیوەندیکردن بە دەزگای سکۆپەسەوە (Scopus) وەک دەزگایەکی فەرمی سەر بە پەبلیشەری بەناوبانگی(Elsevier) و ناردنی سەرجەم زانیاریە پێویستەکان لەسەر زانکۆی هەڵەبجە، لە ئێستادا بە ناو و ئایدی تایبەتی خۆی لە سكۆپەس تۆمارکراوە.
پێشڕەو احمد ، مامۆستا لە کۆلێجی زانست کەسەرپەرشتی ئەم هەوڵەی کردووە، بە وێب سایتی زانکۆی ڕاگەیاند: ئەم تۆمارکردنەی زانکۆی هەڵەبجە لە Scopus دەبێتە دەروازەیەک بۆ تۆمارکردنی ناوی سەرجەم توێژەران و ئەو توێژینەوانەی کە بە ناوی زانکۆوە لە سکۆپەس بڵاودەکرێنەوە، لە هەمانکاتدا کار ئاسانی زۆر باش ئەکات بۆ ئەوەی زانکۆ لە ساڵانی ئایندەدا بتوانێت بەشدار بێت لە سیستمی رانکینگە نێودەوڵەتییەکان وەک Scimago و QS Ranking کە ئەو دوو دەزگایە پشت بە داتاکانی سکۆپەس ئەبەستن.
زانکۆی هەڵەبجەو قۆناغێکی نوێ
لەپاش تۆمارکردنی زانکۆی هەڵەبجە لە Scopus بە بەناو ئایدی تایبەتی خۆی، لە ئێستادا سەرجەم توێژینەوەکانی زانکۆی هەلەبجە لەناو پرؤفایلی زانکۆکەدا لە سکۆپەس کۆکراوەتەوە کەژمارەیان ٢١٧ توێژینەوەیە، بە ٦٥ توێژەر.
لە نوێترین هەوڵدا بۆ تۆمارکردنی زانکۆکە لە دامەزراوەی QS Ranking،  لە پاش ناردنی سەرجەم زانیارییە پێویستەکان بۆ ئەو دامەزراوەیە، ڕەزامەندی خۆیان دەربڕی بۆ تۆماردنی زانکۆمان و لەم لینکەی خوارە دەتوانن پڕۆفایلی زانکۆی هەڵەبجە ببینن لە QS Ranking.
لێرە کلیک بکەن بۆ بینینی پرۆفایلی زانکۆی هەڵەبجە

پیرۆزبایی لە تەواوی مامۆستایان و ستافی زانکۆدەکەین، بە هیوای ئەنجامدانی کاری باشتر و گرنگتر بۆ زانکۆمان.

IMG_20230525_212150_877 IMG_20230525_212150_925 IMG_20230525_212150_613 IMG_20230525_212150_606

chevron-down