بڵاوکراوەتەوە لە: 25-05-2023

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لەگەڵ لیژنەی باڵای ئینسایکلۆپیدیای هەڵەبجە کۆدەبێتەوە

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئیش وکارو هەنگاوەکانی کۆکردنەوەی زانیاری تایبەت بە ئینسایکلۆپیدیای پارێزگای هەڵەبجە، سەرۆی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبدللە) لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی باڵای ئینسایکلۆپیدیا بەڕێز (پ.ی.د.حسین محمد)و ئەندامەکانی کۆبویەوەو گفتوگۆیانکرد لەسەرهەنگاوەکانی ئامادەکاری ئینسایکلۆپیدیاو هەماهەنگیکردنی زیاتر لەگەڵ کەسانی شارەزاو لایەنەپەیوەندیدارەکان.
کۆبونەوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥-٥-٢٠٢٣ لەسەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچو، لەدەستپێکدا سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لەلیژنەی باڵای ئامادەکارکرد بۆ ئەو کارانەی ئەنجامیانداوەو پێیڕاگەیاندن (ئینسایکلۆپیدیای پارێزگای هەڵەبجە) هەنگاوێکی زۆر گەورەو گرنگ و مێژوویەو هەموان شانازی پێوەدەکەن و پێویستە بەووردی کاری تێدابکرێت و هیچ کەمتەرخەمیەکی تێدانەکرێت. دواتر سەرۆکی لیژنەی ئینسایکلۆپیدیا (پ.ی.د.حسین محمد صاڵح) هەنگاوەکانی پڕۆژەکەی خستەڕوو کە توانیویانە زانیاریەکان بەوپەڕی ئاماناتەوە وەربگرن و کاری تێدابکەن، پاشان گفتوگۆکرا لەسەر ئەنجامدانی چەندپێشنیارێک بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی ئینسایکلۆپیدیای هەڵەبجە.
ئیسناسیکلۆپیدیای پارێزگای هەڵەبجە، پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان( زانکۆی هەڵەبجەو ڕێکخراوی خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیری)یە، لەلایەن کەسایەتی(شێخ علی شێخ عیزەدین) تێچونەکەی لەئەستۆ گیراوە، پڕۆژەکە ڕۆژی ٧-٨-٢٠٢٢، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجەو ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرو بەرپرسی حکومی و حزبی و ڕۆشنبیران لەمەڕاسیمێکدا لەکتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە ڕاگەیەنرا.

chevron-down