بڵاوکراوەتەوە لە: 25-05-2023

بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولی دووەمی پێداگۆجی لە زانكۆی هەڵەبجە

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی پێداگۆجی بە بەشداربووانی خولی دووەمی پێداگۆجی لە زانکۆی هەڵەبجە بەرێوە چوو، سەرۆكی زانكۆش بەڵێنیدا، بەردەوام دەبن لە كردنەوەی خولی نوێ‌ بۆ فێرخوازان.

رۆژی پێنج شەممە ٢٥/٥/٢٠٢٣ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە مەراسیمی کۆتایی هاتنی خولی دووەمی پێداگۆجی بەریوە چوو، كە مەراسیمەكە لەلایەن سەنتەری زمان و پێداگۆجییەوە رێكخرابوو.

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا بەرێز پرۆفیسۆر د. مەهاباد کامل عەبدوڵڵا سەرۆکی زانکۆ باسی بەرەوپێشچوونی زانکۆ و گرنگی چالاکییەکانی سەنتەری زمان و پێداگۆجی کرد، ئاماژەی بەئاڵنگارییەکانی بەردەم کردنەوەی سەنتەری پێداگۆجی لە زانکۆش کرد و جەختیكردەوە، سەرەڕای ئەوانە توانیویانە ئەو هەنگاوە بنێن.

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە لە وتارەكەی سەرەڕای پیرۆزبایی لەفێرخوازانی ئەم خولە، بەڵێنیشدا بەردەوام دەبن لە كردنەوەی خولی نوێی پێداگۆجی بۆ فێرخوازان، بۆ ئەوەی زۆرترین كەسی ناوچەكەو تەنانەت دەرەوەی ناچەكەش سوودمەندبن.

4V5A0216
پاشان پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. سەرکێو سەلاح سەرپەرشتیاری سەنتەری زمان و پێداگۆجی باسی لە گرنگی پێداگۆجی و رێگە مۆدێرنەکانی وانەوتنەوە کردو جەختیكردەوە، دەیانەوێت لەو رێگەیەوە كەسانی ئەكادیمی باش پێبگەیەنن.

لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا مامۆستا باوەڕ محەمەد بەرێوەبەری خولی پێداگۆجی وردەکارییەکانی خولەکەی بە ژمارە خستەڕوو، باسی لە بابەت و تەوەرەکانی نێو خولی پێداگۆجیش کردو ئاماژەی بەوەدا کەمتر لە ساڵ و نێوێکدا سەنتەری زمان و پێداگۆجی سێ خولی پێداگۆجی کردووەتەوەو بەردەوامیش دەبێت لە كردنەوەی خولی نوێ‌ بۆ فێرخوازان.

لە بەشێكی تری مەراسیمەكەدا بروانامەی پێداگۆجی لە لایەن سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەو یاریدەدەران و بەشێك لە راگرانی كۆلیژەكان بڕوانامەی پێداگۆجی بەخشرایە بەشداربووان.

سەنتەری زمان و پێداگۆجی لە سالی ٢٠١٧ بە ناوی سەنتەری زمان دروستکراوە پاشان لە ٢٠١٩ چالاککراوەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢١ ناوی سەنتەرەکە کراوە بە سەنتەری زمان و پێداگۆجی، تا ئێستا دوو خولی دەرچوانی پێداگۆجی هەیە و خولی سێیەم لە نیوەی کارەکانیدایە و بەم نزیكانە ئەوانیش كۆتایی بە خولەكەیان دەهێنن.

chevron-down