بڵاوکراوەتەوە لە: 21-05-2023

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە پێشوازی لە شاندێكی رۆشنبیران و ئەدیبانی رۆژهەڵاتی كوردستان كرد

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

شاندێكی ڕۆشنبیران و ئەدیبانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەورامانی تەخت سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیان كرد.

شاندەكە بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاکی ئەکادیمی و ڕۆشنبیری لە رۆژی یەك شەممە ٢١-٥-٢٠٢٣ سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیان کردو لە لایەن بەرێز پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل سەرۆکی زانکۆ و دکتۆر ئەحمەد میرە راگری كۆلیژی پەروەردەی شارەزوور و ژمارەیەک لەمامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە، كە شارەزا و پسپۆری شێوەزار و ئەدەبی هەورامی بوون پێشوازیان لێکراو پاشان لەدانیشتنێکدا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەسەر ئەنجامدانی چالاکی ئەکادیمی و ڕۆشنبیری كرا.

شاندەكەی ڕۆژهەڵات لەسەر بانگهێشتی مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردو لەوێستگەیەكی سەردانەكەیاندا، زانكۆی هەڵەبجەیان بەسەركردەوە، كە لەو بارەوە پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەكەیان دەربڕی و جەختیكردەوە، كە دەبێت ئەو جۆرە سەردانانە بەردەوامی هەبێت.

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە باسی لەوەش كرد، ئەم سەردان و بەسەركردنەوانە گرنگ و باسی لەوە كرد، كە دەبێت بەردەوام پەیوەندی جۆراوجۆر لە نێوان هەردوولادا هەبێت و بۆ ئەوەش ئامادەیی زانكۆی هەڵەبجەی نیشاندا، رایگەیاند، هەر هاوكارییەك لەسەر ئەوان بێت درێخی ناكەن و هەمیشە دەرگای زانكۆ بەڕووی هەموو لایەكدا كراوەتەوە، كە بیەوێت خزمەت بە رۆشنبیری و كەلتوری و هونەری و هەر بوارێكی تر بكات.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بەرێز دكتۆر ئاریان سدیق، سەرۆكی بەشی زمانی كوردی لە كۆلیژی پەروەردەی شارەزووری راسپارد، تا وەك نوێنەری زانكۆ پەیوەندی بەردەوامی هەبێت لەگەڵ رۆشنبیرانی هەورامانی تەخت و كوردانی رۆژهەڵات، بۆ ئەوەی كارئاسانی بكرێت بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا.

chevron-down