خوێندکارێکی زانکۆی هەڵەبجە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ دا لە بەشی بازرگانی خوێندنی ئێواران توێژینەوەیەکی لەگۆڤارێکی نێودەوڵەتی بەهاوکاری مامۆستایەكی بەشەكە بڵاوکردەوە، کە ئیندێکس کراوە لە هەردوو( Web of Science Clarivate analytical & Scoups) دا .
توێژینەوەکە بەناونیشانی:
Digital Consumer Behavior and Ecommerce Tendencies During the New War Crisis
لەلایەن خوێندکاری بەشی بازرگانی – ئێواران – قۆناغی دووەم بەناوی بەشدار حکیم نوری بەسەرپەرشتی مامۆستا ئارام محەمەد ئەمین قادر بڵاوكراوەتەوە، “لێرە كلیك بكە بۆ بینینی توێژینەوەكە”.
جگە لەوەش مامۆستا ئارام توێژینەوەیەکی دیکەی لەهەمان گۆڤار، کە لە سکۆپەسدا لیست کراوە بڵاو کراوەتەوە، ئەوەش بە بە ناونیشانی:
Revolutionizing Accounting and Assurance: The Untapped Potential of Blockchain
توێژینەوەكە بە هاوبەشی لەنێوان مامۆستا ئارام محەمەد ئەمین قادر و بەرێز د. هاوکار رەشید بڵاوكراەتەوە ، “لێرە كلیك بكە بۆ بینینی توێژینەوەكە”
.
لەمیانەی چالاکییەکانی خوێندن لە ساڵی ئەکادیمی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ دا لەو وانانەی مامۆستا ئارام محەمەد ئەمین قادر دەیانڵێتەوە تائێستا شەش توێژینەوەی هاوبەشی مامۆستا و خوێندکارەكانی بڵاوبووەتەوە، هەروەها لەئێستادا شەش توێژینەوەی دیکەی خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەم و چوارەمی بەشی بازرگانی خوێندنی بەیانیان – ئێواران ئامادەن بۆ بڵاوکردنەوە و لە ئەنجامدانی پرۆسەکانی بڵاوکردنەوەدان. .
هەر لەمساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ چوار توێژینەوەی دیکەی مامۆستا ئارام محەمەد ئەمین قادربە تەنیا و بە هاوبەشی لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆکانی دیکە بڵاوکراوەتەوە، بەکۆی گشتی تائێستا مامۆستای ناوبراو لەمساڵی خوێندندا ١٠ توێژینەوەی لە گۆڤارە ئاست بەرزەکاندا بڵاوکراوەتەوە.