بڵاوکراوەتەوە لە: 19-05-2023

زانکۆی هەڵەبجە، خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی، بەشداردەبن لە خولێکی نێودەوڵەتی

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێز( پ.ی. د. ئاراز جمال ئاغا) تەلارسازو مامۆستا و توێژەر لە زانکۆی کۆڤێنتری لە ووڵاتی بەریتانیا، کۆرسێکی (BREEAM Accredited Graduate) وەرگرت بۆ خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی هەڵەبجە.

IMG_20230519_143351_242

ڕۆژی ١٨-٥-٢٠٢٣، بەشێك لە خوێندکارانی بەشی ناوبراو بەشدارییان کرد لە تاقیکردنەوەیەکی نێودەولەتی بۆ ئەو کۆرسە. خوێندکارانی سەرکەوتووی کۆرس دەبنە خاوەنی بروانامەی نێودەوڵەتی   (BRE Academy) لەبواری (Sustainability) کە خۆی دەبینێتەوە لە دیزاین کردن و دروست کردنی بیناکان بەشێوەیەك کە بەپێی (2030 UN SDGs) (United Nations Sustainable Development Goals 2030) بڕی دوانۆکسیدی بەکارهاتوو لە ئەنجامی ووزەی ناو بیناکانەوە بەڕێژەی (50%) کەم ببێتەوە و لە داهاتووشدا (2050) نزیك ببێتەوە لە (0%). ئەمەش دەبێتە هۆی دروست کردنی بینایەك کە هاوڕێی ژینگەبێت (Green Building). لە هەمان کاتیشدا خوێندکارانی سەرکەوتوو بۆ ماوەی پێنج ساڵ ناویان دەچێتە سەر (Green Book Life) وەك شارەزا لە بوارەکەیا، هەروەها لۆگۆی  BRE وەرگرن.
پرۆسەکە لەژێر چاودێری بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئاراز و سەرپەرشتی بەڕیز م. هونەر فرید حمە علی، سەرۆك بەشی ئەندازیاری شارستانی بەردەوامە.
https://www.greenbooklive.com/

chevron-down