بڵاوکراوەتەوە لە: 07-05-2023

زانکۆی هەڵەبجە، سێیەمین ڤیستڤاڵی زانستی و كەلتوری و هونەری ئەنجام درا

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە رۆژی یەك شەممە ٧-٥-٢٠٢٣ سێیەمین ڤیستڤاڵی زانستی و كەلتوری و هونەری ساڵانەی زانكۆی هەڵەبجە بە دروشمی “خوێندكاران وەبەرهێنان لە وزە و داهێنانەكانیاندا دەكەن” بەرێوەچوو.

ڤیستیڤاڵ بەئامادەبوونی بەڕێزان د.هەڤاڵ ابوبکر، پارێزگاری سلێمانی و ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجەو ئاسۆس عەلی، لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزووری(ی.ن.ک)و ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرو ڕێکخراو کەسایەتی پارێزگای هەڵەبجەو میوانانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ  بەچەند ساتێک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.
پاشان سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا)سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە وتەی زانکۆو ڤیستیڤاڵی پێشکەشکرد سەرەڕای بەخێرهێنانی میوانان ئاماژەی بەتواناو لێهاتووی خوێندکاران کردو داوایکرد هەموان هاوکاربن بۆ بەگەڕخستنی توانای خوێندکاران تاسوود لەتواناکانیان وەربگرین. ڕوونیشیکردەوە ئەمجۆرە ڤیستیڤاڵ و چالاکیانە هاندەرە بۆ درووستکردنی کێبڕکێ لەنێوان خوێندکاران بۆ درووستکردنی ئایندەیەکی باشتر بۆخۆیان….پاشان چەند گۆرانیەک لەلایەن گۆرانیبێژ(بۆکان هەورامی)پێشکەش بەئامادەبووانکرا، دواتر نمایشی جل و بەرگی کوردی ناوچەجیاوازەکان کرا لەلایەن (H L)دیزاین، پاشان لەلایەن گرووپی هەڵپەڕکێی ئەستێرەو بەگۆرانیەکانی(پێشڕەو هەورامی)چەند پارچە هەڵپەرکێیەک نمایشکرا… دواتر ئامادەبووان سەردانی کارو چالاکیە زانستی و کلتوریەکانی ناوزانکۆیان کرد.. دوای نیوەڕۆش بەدەنگی(پێشڕەو هەورامی)و هەڵپەڕکێی کوڕان و کچان ڤێستیڤاڵ بەردەوامی هەبوو تاکاتژمێر پێنج.

chevron-down