بڵاوکراوەتەوە لە: 27-04-2023

دامەزراوەیەكی گەورەی بەریتانی دان بە زانكۆی هەڵەبجەدا دەنێت

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

دامەزراوەیەكی گەورەی بەریتانی دان بە بڕوانامەكانی بەشە جیاوازەكانی زانكۆی هەڵەبجەدا دەنێت، كە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەڵگرانی بڕوانامەی زانكۆكە هەلی خوێندن، یان كار لە بەریتانیا بەئاسانی بەدەستبهێنن.

دامەزراوەی نیشتمانی بەریتانیا (ECCTIS)، كە تایبەتە بە دانپیدانان و هاوتاکردنی نەو بڕوانامانەی، له زانکوکانی وڵاتانی جیهان بەدەستدەهێنرێن، بە نووسراوێكی فەرمی دانی ناوە بە زانكۆی هەڵەبجە و ناوی زانكۆكەشی زیادكردووە بۆ داتابەیسی زانکۆ دانپێدانراوەكانی.

بەم هەنگاوەی دامەزراوە بەریتانییەكە و داننان بە زانكۆی هەڵەبجە هەنگاوێكی تر دەنرێت بۆ ئەوەی زانكۆی هەڵەبجە بە تەواوی ببێتە زانكۆیەكی نێودەوڵەتی و لەسەر ئاستی جیهان بڕوانامەی بەشەكانی باوەڕپێكراو بێت.

گرنگی ئەم دانپێدانانە لەوەدایه، هەر زانكۆیەك لەلایەن ئەو دامەزراوە بەریتانییە دانی پێدانرابێت، هەڵگرانی بڕوانامەی ئەو زانكۆیە، دەتوانن لە تەواوی زانكۆكانی بەریتانیا بۆ خوێندنی باڵا بڕوانامەكانیان بەكاریبهێنن و كورسی خوێندن بەدەستبهێنن، هەروەها دەشتوانن لە رێگەی بڕوانامەكانیان هەلی كار لە دامەزراوەكانی ئەو وڵاتە بەدەستبهێنن.

HALABJA110

chevron-down