لە چوارچێوەی هەوڵە زانستییەکان بۆ باشترکردنی توانای توێژەرانی زانستی مامۆستایان و خوێندکارانی زانكۆ، تا بتوانن بەشێوەیەکی ئەکادیمییانە برەو بە توانا مرۆییەکانیان بدەن بۆ نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوە، مامۆستایەكی زانكۆی هەڵەبجە بەرنامەیەک بۆ توێژەران درووست دەکات
بەرنامەكە لەلایەن مامۆستا ئارام محەمەد ئەمین قادر، مامۆستای بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی لە كۆلیژی یاسا و كارگێڕی و بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆی هەڵەبجە دروستكراوە.
ئەو بەرنامە یەكەم هەوڵە بۆ دروستکردنی پرۆگرامێک، کە لە رێگەیەوە دەتوانرێت توێژەران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی سوودی لێوەربگرن.
پرۆگرامەکە لە ئێستادا لەسەر سیستەمی “Android” کاردەکات و لە ماوەیەکی نزیکیشدا بۆ سیستەمی “IOS” بەردەست دەبێت .
ئێستا توێژەران و مامۆستایان دەتوانن لەرێگای ئەم بەستەرەوە (لێرە كلیك بكە) بەرنامەکە دابگرن و کاریپێبکەن تا بەشێوەی فەرمی لەسەر “Google Ply” و “Apple Store” بڵاودەکرێتەوە.