دكتۆر ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لەگەڵ هەریەك پرۆفیسۆر دكتۆر مه‌هاباد كامیل عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، دكتۆر په‌یمان ڕه‌مه‌زان، سه‌رۆكی زانكۆی ڕاپه‌ڕین و نوێنه‌رانی ڕێكخراوی ئاسووده كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی ورد له‌باره‌ی ڕه‌وشی زانكۆكان و كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌گشتی كرا، هاوكات چه‌ند بابه‌تێكی هه‌مه‌لایه‌ن و په‌یوه‌ندیدار به‌و پرسانه خرانه به‌ر باس.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ستایشی ئازایه‌تی و كارایی ژنانی ئه‌كادیمیست، مامۆستایانی زانكۆ و چالاكوانانی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و هه‌ڵوێستی بوێرانه‌یانه‌یانی كرد‌و وتی: ژنان له دامه‌زراوه فه‌رمییه جۆراوجۆره‌كان و له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه ڕۆڵی كارایان هه‌یه له داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی، ئازادییه گشتییه‌كان و یه‌كسانیی نێوان ژن و پیاو له ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیاندا، بۆیه په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانیی ته‌واوی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆیان له هه‌ر وێستگه‌یه‌كی كاركردنیان، كه پێویستیان بێت، به‌تایبه‌ت له ڕووی یاسایی و چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانی.
وتیشی: داواكارین له هه‌مووان، كه پاراستنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه بێت و ڕێگه‌نه‌ده‌ن خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی ژن له هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ندێك چه‌مك و ده‌سته‌واژه تێكه‌ڵ و هاوتا بكرێت كه دوور و نزیك په‌یوه‌ندیی به خواستی ژنی كوردستانییه‌وه نییه.
لای خۆیانه‌وه ئه‌ندامانی شاندی میوان، به خستنه‌ڕووی تێڕوانینه‌كانیان بۆ هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستان و ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی، كه له میدیای كوردیدا به‌دی ده‌كرێت، ته‌وه‌ری گفتوگۆكانیان فراوانتر كرد و هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پاراستنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی له پێشه‌نگی كاره‌كانیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێست و پشتیوانییه به‌رده‌وام و ڕاشكاوانه‌یان.