بڵاوکراوەتەوە لە: 13-01-2023

زانكۆی هەڵەبجە و كۆلیژێكی عێراقی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن واژوو دەكەن

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

زانكۆی هەڵەبجە و كۆلیژێكی عێراقی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان واژوو كرد، كە بەپێی یاداشتەكە، هەردوولا لە چەند بوارێكی جیاواز هەماهەنگی دەكەن.

زانكۆی هەڵەبجە و “كولیە معارف الجامعە”ی عێراق رۆژی پێنج شەممە 12/1/2023 لێكتێگەیشتنیان واژوو كرد، كە لێكتێگەیشتنەكە لەلایەن هەریەكە لە بەرێزان پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و راگرایەتی كۆلیژە عێراقییەكە سەرپەرشتی دەكرێت.

لێكتێگەیشتنەكە تایبەتە بە هەماهەنگی هەردوولا لە بوارەكانی توێژینەوە و ئەنجامدانی كۆنفرانس‌و دیداری ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتی، لەگەڵ چەند بوارێكی تری زانستی تایبەت بە خوێندنی باڵا.

“كولیە معارف الجامعە” لە پارێزگای ئەنبار لە ساڵی ١٩٩٣ی زایینی بەپێی یاسای هەموارکراوی زانکۆ و کۆلیژە ئەهلییەکان ژمارە ١٣ی ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە، لە چەند بەشێكی زانستی پێكدێت ‌و زیاتر لە بیست هەزار خوێندکاری لە هەموو پارێزگارەکانی عێراق هەیە.

chevron-down