ئەنجومەنى زانکۆى هەڵەبجە بڕیارى کۆتایی لەسەر ساڵنامەى خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩ دا.
لە کۆبونەوەى ڕۆى پێنج شەممە ڕیکەوتى ٢٠١٨/٨/١٦ ، ئەنجومەنى زانکۆى هەڵەبجە بەئامادەبوونى بەرێز(د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە ، و ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و میواندارى بەشێک لە سەرۆکى بەشەزانستیەکان و بەڕێوەبەرانى یەکەکارگێڕیەکانى زانکۆ ، ساڵنامەى خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩ پەسەندکرا.
بەپێی ساڵنامەکە واژۆى سەرجەم ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆى لەسەرە ، ڕۆژى ٢٠١٨/٩/٢ وەک یەکەمین ڕۆژى دەسپێکى دەوام دیاری کراوە . هەروەها ڕۆژى ٢٠١٨/١٢/١٦ وەک تاقیکردنەوەى سیمستەرى یەکەم و ڕۆژى ٢٠١٩/١/١٦ وەک ڕۆژى دەسپێکردنى سیمستەرى دووەم دیاریکراوە . هاوکات ٢٠١٩/٤/٢١ وەک دەسپێکى تاقیکردنەوەى سیمستەرى دووەم ، و ٢٠١٩/٦/٢ وەک دەسپێکى تاقیکردنەوەى هەردوو سیمستەرى یەکەم و دووەم دیاریکراوە.
هەر لە ساڵنامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە زانکۆ پابەندى ئەو پشوانە دەبێت کە لە لایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاوە دیارى دەکرێت.
EVENT INFO :
- Start Date:ئهیلول 2, 2018
- Start Time:8:30am
- End Date:تهمموز 1, 2019
