بڵاوکراوەتەوە لە: 20-11-2022

كۆنفرانسی نێودەوڵەتی “سۆسیال میدیاو كەلتوری بەكارهێنانی” لە زانكۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو

ئامادەکراوە لەلایەن: UoH

كۆنفرانسی نێودەوڵەتی “سۆسیال میدیاو كەلتوری بەكارهێنانی” بەرێوەچوو، كە لەلایەن زانكۆی هەڵەبجە و بە هاوبەشی چەند زانكۆیەكی ناوخۆیی ‌و دەرەكی رێكخرابوو.

كۆنفرانسەكە رۆژی 20/11/2022 لە زانكۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، كە بەشی راگەیاندن، لە كۆلیژی زانستەمرۆڤایەتییەكان سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی كۆنفرانسەكەی كرد و هەریەكە لە زانكۆكانی میدلێكسی بەریتانی، سلێمانی، سەڵاحەدین، كۆڤێنتری بەریتانی، كوردستان، سۆران، پۆلۆتەكنیكی سلێمانی، كۆیە، گەرمیان، ئازادی ئێران بەشداربوون.

سەرەتای كۆنفرانسەكە بە پرۆمۆیەكی تایبەتی كۆنفرانس ‌و وتاری هەریەكە لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر نەریمان سەرپەرشتیاری كۆنفرانس و پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و دكتۆر ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەستی بە چالاكییەكان كرد.

_V5A0619 _V5A0643

لە كۆنفرانسەكەدا 22 توێژینەوە پێشكەشكران، كە ناوەڕۆكەكانیان لە پێنج پانێڵی تایبەت بە توێژینەوەكان لە چەند كاتێكی جیاواز خرانەڕوو.

پانێڵی یەكەم، لە هۆڵی مستەفا زەڵمی بەرێوەچوو، تێیدا هەریەكە لە توێژەران پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر پاڤێ‌ جەمیل ئەحمەد ساڵح بە ناونیشانی “دورة مستخدم مواقع التواصل الاجتماعي في ئيحتوا‌‌و العنف ضد المرا في اقليم كوردستان العراق (نخبة من المستخدم مواقع التواصل الاجتماعي نمذج)”، دكتۆر جوان رۆژ یەڵماز كەلەس بە ناونیشانی “nationalism dijital authoritarianism and symbolic violence in turkey”، مامۆستای یاریدەدەر راوێژ كامەران ئەحمەد، مامۆستای یاریدەدەر ئیسماعیل عەبدولكەریم حەمەكەریم، مامۆستای یاریدەدەر عومەر حەسەن عەلی ئەسفەر، بەناونیشانی “كاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر بڕیاری كۆچكردنی نایاسایی گەنجانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ئەوروپا”، دكتۆر موراد حەكیم محەمەد بەناونیشانی “سناپ چات‌و تایبەمەندییە سەرنجراكێشەكانی لای گەنجانی هەرێمی كوردستان”، ناوەڕۆكی توێژینەوەكانیان خستەڕوو، كە پانێڵەكە لەلایەن دكتۆر هەتاو حەمەساڵح بەرێوەبرا

4V5A0770 4V5A0800.

پانێڵی دووەم، لەهۆڵی ژمارە یەكی كۆلیژی زانستەمرۆڤایەتییەكان بەرێوەچوو، كە تێیدا هەریەكە لەتوێژەران، پرۆفیسۆری یاریدەردەر دكتۆر سادق حەمەغەریب حەمەساڵح بەناونیشانی “دەرگەوانی میدیایی لە ماڵپەڕە هەواڵییە كوردییەكاندا لەتۆڕی ئینتەرنێتدا”، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر یەحیا عومەر رێشاوی بە ناونیشانی “سروشتی پەیوەندی نێوان میدیاو سیاسەت لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، (مامەڵەی دۆناڵد تراپ لەگەڵ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە نموونە)”، دكتۆر بەختیار عوبێد شەریف، روكار سالار مەولود بەناونیشانی “social media and its impact on purchasing decision”، مامۆستای یاریدەدەر جوانە سەلاح حوسێن بە ناونیشانی “كاریگەری بە بازاڕكردن لەسۆسیال میدیا لەسەر رەفتاری ژنانی بەكاربەر لە هەرێمی كوردستاندا”، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئەركان حەیدەر عومەر ساڵحی، پرۆفیسۆری یاریدەردەر دكتۆر جەمال فەتاح عەلی “الضوابط الفقهية لاستخدام المواقع التواصل الاجتماعي ودورها في الحفاظ علي القيم الاجتماعية (دراسة فقهية مقارن)”، ناوەڕۆكی توێژینەوەكانیان خستەڕوو، كە پانێڵەكە لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر فاروق جەمیل بەرێوەبرا.

پانێڵی سێیەم لەهۆڵی ژمارە دووی كۆلیژی زانستەمرۆڤایەتییەكان بەڕێوەچوو، كە تێیدا هەریەكە لە توێژەران، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر بەهادین ئەحمەد محەمەد، مامۆستای یاریدەدەر ڤیان عومەر خدر ئیسماعیل، بەناونیشانی “رۆڵی سۆشیال میدیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكانی دامەزراوە میدیاییەكان لەگەڵ جەماوەر لە هەرێمی كوردستاندا”، دكتۆر جوان جەلالەدین محێدین بەناونیشانی “رۆڵی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەهۆشیاری تەندروستیدا”، مامۆستای یاریدەدەر ئیسماعیل عەبدولرەحمان، مامۆستای یاریدەدەر راوێژ كامەران ئەحمەد ناونیشانی “بەكارهێنانی سۆشیال میدیا لەسەر كلتورو ژیانی رۆژانەی جەماوەر لەسەردەمی كۆرۆنادا”، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر جوان بەها عەلی بە ناونیشانی “جۆرەكانی هەراسانكردنی ئەلیكترۆنی لە روانگەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە”، ناوەڕۆكی توێژینەوەكانیان خستەڕوو، كە پانێڵەكە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر شێركۆ جەبار محەمەد بەرێوەبرا.

پانێڵی چوارەم، لە هۆڵی ژمارە سێی كۆلیژی زانستەمرۆڤایەتییەكان بەڕێوەچوو، كە تێیدا هەریەكە لە توێژان، دكتۆر وریا رۆستەم محەمەد بەناونیشانی “اعتماد القنوات الفضائية الكوردية لمواقع التواسل الاجتماعي في انتاج البرامج التلفزيونية”، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر یادگار عەلی محەمەد، مامۆستای یاریدەدەر دەشتی عەلی رەشید بەناونیشانی “ناوەڕۆكی میدیایی لەبلاتفۆڕمی تیكتۆكدا”، دكتۆر جەلال ئەحمەد عەبدوڵڵا، پرۆفیسۆری یاریدەردەر دكتۆر شەهلا وەلی جەبار بەناونیشانی “لێكەوتە كۆمەڵایەتییەكانی دیسكۆرد، توێژینەوەیەكی مەیدانییە لە هەرێمی كوردستاندا”، دكتۆر نەوزاد سدیق محەمەد، دكتۆر هونەر رەسوڵ ساڵح بەناونیشانی “یوتیوب وەك سەرچاوەیەكی فێركاری”، ئیبراهیم ئیسماعیل مەحمود، مامۆستای یاریدەدەر توانا حەمەسەعید، جیهاد عومەر فەتاح بەناونیشانی “كاریگەری تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك لەسەر توێژی لاوان، توێژینەوەیەكی مەیدانییە لە شاری سلێمانی”، ناوەڕۆكی توێژینەوەكانیان خستەڕوو، كە پانێڵەكە لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر سامیا فازڵ عابد بەرێوەبرا.

پانێڵی پێنجەم، لەهۆڵی ژمارە چواری كۆلیژی زانستەمرۆڤایەتییەكان بەڕێوەچوو، كە تێیدا توێژەران دكتۆر حیكمەت نامیق عەلی بەناونیشانی “كایە كۆمەڵایەتییەكان دیاردەی رەخنەیی میدیایی لای پیربۆردیۆ”، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئازاد محەمەد سەعید بەناونیشانی “كلتوری بەكارهێنانی كورتیلە چیرۆكی پشت چیرۆكە هەواڵی سۆشیال میدیاكان”، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر میدیا ئیبراهیم فەتاح بەناونیشانی “كاریگەری دینداری میللی لەسەر پێشداوەری: كۆمێنتی فەیسبووك بە نموونە”، مامۆستا كاروان عەبدوڵڵا محەمەد، مامۆستای یاریدەدەر هەرمان شێركۆ نەسرەدین، مامۆستای یاریدەدەر رۆژان سەیفور ئەسكەندەر بەناونیشانی “رۆڵی دایباب لە بەڕێوەبردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لە خێزاندا”، ناوەڕۆكی توێژینەوەكانیان خستەڕوو، كە پانێڵەكە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر كاروان عەلی قادر بەرێوەبرا.

لە كۆتایی كۆنفرانسەكەشدا راسپاردەكانی كۆنفرانسەكە بە چەند خاڵێك خرایەڕوو، كە بڕیارە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار بكرێت، بۆ ئەوەی لە داهاتوو كاری لەسەر بكرێت.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی پێگەی فەرمی كۆنفرانس

chevron-down