هاوپۆل: هەواڵەکان

د.ئاراس دارتاش بەشێک لە كتێبەكانی پێشكەشی زانكۆی هەڵەبجە دەكات

سەرلەبەیانی ئمڕۆ پێنجشەممە،رێكەوتی 4_7_2019 د.ئاراس دارتاش مامۆستای زانكۆو ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان سەردانی زانكۆی هەڵەبجەی كرد. لە سەردانەكەیدا بۆ زانكۆی هەڵەبجە د.ئاراس دارتاش كۆمەڵێك كتێبی نایاب و دەگمەنی وەك دیاری پێشكەش بە كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ كرد. ئەو ئەندامەی خولی پێشوی پەرلەمان بەڵێنی دا كە لەداهاتوودا كۆمەڵێك كتێبی دیكەی كتێبخانەكەی پێشكەش بە كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ […]

سەرۆكی زانكۆ پیرۆزبایی لە مامۆستایەكی زانكۆی هەڵەبجە دەكات

پ.ی.د. تحسین عبدالكریم زەنگنە سەرۆكی زانكۆ پیرۆزبایی لە د.ئەحمەد محمد ڕەشید میرە مامۆستای بەشی زمانی كوردی زانكۆی هەڵەبجە دەكات  بە بۆنەی بەدەست هێنانی بڕوانامەی دكتۆرا لە پسپۆڕی (ئەدەبی كوردی) . لە نوسراوی ژمارە 2385/5/2 لە ڕێكەوتی 2019/7/3 سەرۆكی زانكۆ كە ئاراستەی د.ئەحمەد میرە كراوە و تیایدا هاتوە كە سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە پیرۆزبایی ئاراستەی د. ئەحمەد […]

زانکۆی هەڵەبجە بڕیاریدا بۆ ساڵی داهاتوو کار بەسیستمێکی نوێی خوێندن بکات

   سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ۳ ـ ۷ ـ ۲۰۱۹ بەسەرپەرشتی پ.ی.د.تحسین عبدالکریم زەنگنە سەرۆکی زانکۆ و بەبەشداری سەرجەم راگرو سەرۆک بەش و بەشێک لە مامۆستایان کۆبونەوەیەکی بەرفراوان لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆ بەڕێوەچوو.    لەدەستپێکی کۆبونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ دوپاتکردەوە لەمەڕ ئەو هەوڵ و ماندوبونانەی […]

خوێندکارێکی زانکۆی هەڵەبجە،بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی عیراق بەشداری خولێکی بواری فیزیای ئەتۆم دەکات

خوێندکارێکی زانکۆی هەڵەبجە بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی عیراق بەشداری پرۆگرامی نێودەوڵەتی بواری فیزیای ئــــەتۆمی لەتاقیگەکانی ســـێرن (CERN) دەکات. ژیار حسن خوێندکاری زانکۆی هەڵەبجە کەئێستا بەمەستی بەشداریکردن لەپرۆگرامی نێودەوڵەتی لەوڵاتی سویسرایە وەک یەکەم خوێندکار لەسەر ئاستی عێراق بەشداریکردوە. ژیار حسن لەبارەی بەشداریکردنی لەپرۆگرامەکەدا وتی”پرۆگرامی هاوینەیی خوێندکاران لە سەنتەری ئەوروپی بۆ لێکۆڵینەوەی ناوەکی پرۆگرامێکە ساڵانە ئەنجام دەدرێت و […]

شاندێكی زانكۆی هەڵەبجە به‌شدارى له‌ ۆركشۆپێكى نوێى پڕۆگرامى تايگريس دەكات

         شاندێكی زانكۆی هەڵەبجە كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان  (د.تحسين عبدالكريم زه‌نگنه‌) سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و (د. دانا عبدالله‌) ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا به‌شداريانكرد له‌ ۆركشۆپێكى نوێى پڕۆژه‌ى تايگريس كه‌ له‌ به‌روارى (24-26 /2019/6) ده‌خايه‌نێت و له‌ زانكۆى مه‌ساريك له‌شارى بڕنۆی ووڵاتى چيك بەڕێوەدەچێت.         […]

زانكۆی هەڵەبجە و هیوافاوندەیشن پرۆژەی خێزانەكەم دەهێننە هەڵەبجە

هیوا فاوندەیشن بە هەماهەنگی زانكۆی هەڵەبجە پرۆژەی خێزانەكەم لە هەڵەبجە جێبەجێ دەكەن پرۆژەكە لە ڕۆژی 2019/6/16 لە هۆڵی سەنتەری گەشەپێدن بۆ كار لە زانكۆی هەڵەبجە دەستی پێكرد و تا ڕۆژی 2019/6/19 بەردەوام بوو . بەشداربوانی پرۆژەكە لە چوار خێزان پێكهاتبوو كە بەشێوەی تیۆری و پراكتیكی ڕێنماییە پەروەردەییە خێزانیەكانیان وەرگرت. وانەكانی ئەم پرۆژەیە بۆ ماوەی 20 […]

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چەند بڕیارێکى گرنگى دەکرد

ڕۆژی دووشەممە بەرواری 2019/6/17 ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیینەوەی زانستی كۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە قەزای دوكان ئەنجامدا لەكوبونەوەكەدا كە پ.ی.د. تحسین عبدالكریم ئەمین سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و ئەندامی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێنی باڵا تێیدا بەشدار بوو چەند بڕیارێكی گرنگ دران.  د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەستپێکردنەوەى خوێندنى ماستەر لە زانکۆکانى کوردستان ڕاگەیاند، […]

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دەرفەتى خوێندن لە وڵاتی چین ڕاده‌گه‌ێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەر و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکات، کە وڵاتی چین ژماریەک كورسی خوێندنى باڵا/ ماستەر پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠) بەم شێوەی خوارەوە، بۆیه‌ داوا له‌ خوازیاران ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانیان تێدایه‌ داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن. تێبینی: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها پشتگیری ماستەری دوو ساڵە دەکات. […]

زانكۆی هەڵەبجە لە وۆرک شۆپێکدا كێشەكانی بەردەم كەرتی كشتوكاڵ دەخاتە ڕوو

زانكۆی هەڵەبجە بە هاوبەشی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بە ئامادەبوونی ژووری بازرگانی سلێمانی لە وۆرکشۆپێکدا كێشە و گیروگرفتەكانی بەردەم كەرتی كشتوكاڵ لە ڕووی بازاڕگەرییەوە لە هەرێمی كوردستان دا دەخەنە روو،هاوكات بە پرۆژە چارەسەر بۆ كێشەكانی بەردەم ئەو كەرتە قسەیان لەسەركرا. رۆژی دووشەممە،رێكەوتی 2019/6/10 بە هاوکاری و ئامادەبونی نوێنەری پارێزگای هەڵەبجە و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی کوردستان […]

شاندی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی زانکۆی گیلان دەکەن لە وڵاتی ئێران

له چوارچێوەى سەردانكردنى شاندى زانكۆى هەڵەبجە بۆ زانكۆكانى وولاتى ئێران ڕێکەوتی ٢٠١٩/٥/٢٨ سەردانى زانكۆى گيلانيان كرد كه لەلايەن سەرۆكى زانكۆى گيلان و ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و بەرێوبەرى پەيوەنديەكانى زانكۆ و بەڕێوەبەری  سەنته رى زمانى فارسى و به رپرسى كاروبارى خويندكارانى بيانى زۆر بەگه رمى پيشوازيان له شاندى زانكۆى هەڵەبجە كردو وه خوشحال […]