Category: هەواڵەکان

سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕۆڵی بنه‌ماكانی ئاین به‌رز ده‌نرخێنێت

به‌مه‌به‌ستی به‌رز نرخاندنی ڕۆڵی به‌شی بنه‌ماكانی ئاین له‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی توندوتیژی له‌ناو خوێندكارانی زانكۆ و له‌ نزیگه‌وه‌ گوێگرتن له‌ داواكانیان  به‌ڕێز (د. تحسین عبدالكریم زه‌نگنه‌) سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ مامۆستایانی به‌شی بنه‌ماكانی ئاینی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبویه‌وه‌. كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 2019/1/21 و له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز(د.ئیدریس كریم) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی […]

پرسه‌نامه

دڵگرانین به‌ كۆچی دوایی به‌ڕێز (نوری عبدالله عبدالكریم) باوكی به‌رێز(م.ی. شوانه‌ نوری عبدالله) به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی و مامۆستا له‌ به‌شی مێژووی زانكۆمان ، هیواخوازین دواهه‌مین ناخۆشیی به‌ڕێزیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت و كۆچكردوو له‌ سایه‌ی ئارامی خوادا بێت . ئه‌مڕۆ 2019/1/13 یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌كه‌یه‌تی له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ – هۆڵی مه‌حوی .  إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ  […]

سه‌رۆكی زانكۆی ئیشك سه‌ردانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 2019/1/8 به‌ڕێز (پ.ی.د. دۆوان ئۆزده‌میر) سه‌رۆكی زانكۆی ئیشك له‌ شاری سلێمانی سه‌ردانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان (د. تجسین عبدالكریم زه‌نگنه‌) سه‌رۆكی زانكۆ و (م.ی ئاریان علی حامد) به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی زانكۆ و (م.ی. هۆشمه‌ ن عه‌تا) مامۆستای زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌ گه‌رمی پیشوازی كرا. له‌ […]

زانکۆى هەڵەبجە و زانکۆى هامک لە وڵاتى فیلەندا یاداشتنامەى لێک تێگەیشتن واژۆ دەکەن

پاش بەشدارى کردنى بەڕێز (م.ى ئاریان على حامد) بەڕێوەبەرى پەیوەندییە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆى هەڵەبجە لە خولى پیداگوجى لە زانکۆى هامک لە وڵاتى فنلەندا و دانیشتنى لەگەڵ ستافى ئۆفیسی ئینتەرناشناڵى ئەو زانکۆیە , بەمەبەستى بەرەو پێشتر بردنى پەیوەندیە ئەکادیمى و زانستیەکان و زیاتر فراوان کردنى زانکۆى هەڵەبجە ، داواکارى  واژۆکردنى یاداشتنامەى لێکتێگەیشتنى پێشکەشى زانکۆى هامک کرد  […]

زانکۆى هەڵەبجە و زانکۆى گیلانى ئێران یاداشتنامەى لێک تێگەیشتن واژۆ دەکەن

   ڕۆژى پێنج شەممە ٢٠١٨/١٢/٢٠ وەفدێکى زانکۆى گیلان سەردانى زانکۆى هەڵەبجەیان کرد و لەلایەن بەرێز (پ.ی.د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە و ستافێکى زانکۆوە بە گەرمى پێشوازییان لێکرا. لەو دیدارە زانستیەدا بەڕێز سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە بەخێرهاتنى وەفدى میوانى کرد و باسی لە چۆنیەتى هەماهەنگى نێوان هەردوو زانکۆ کرد لەڕووى چالاکى زانستى و کەلتوورى و وەرزشی […]

زانکۆى هەڵەبجە مەراسیمى ڕێزلێنانى بۆ بنەماڵەى نوسەرى کۆچکردوو (محەمەد عەبدولڕەحیم) ئەنجامدا

ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٨/١٢/١٩ سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە لە کتێبخانەى ناوەندیی زانکۆ , مەراسیمێکى ڕیزلێنانى بۆ بنەماڵەى نوسەرى کۆچکردوى کورد بەڕێز (محەمەد عەبدولڕەحیم ) کەسایەتى دیارى شارى سلێمانى ئەنجامدا. لە مەراسیمەکەدا خەڵاتى سوپاس و پێزانینى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە و لۆگۆى زانکۆ بەخشرایە  نوێنەرى بنەماڵەى ناوبراو لە پاى پێشکەشکردنى زیاتر لە (١٠٠٠) هەزار کتێبى نوسەرى کۆچکردوو بە کتێبخانەى […]

زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ دیداری خانمانی شایسته‌ ئه‌نجام ده‌دات

به‌مه‌به‌ستی ناساندنی خانمه‌ سه‌ركرده‌ و پێشه‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی ، سه‌نته‌ری یه‌كسانی جێنده‌ریی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ژێر ناونیشانی (من ده‌توانم) ، دیداری خانمانی شایسته‌ی ئه‌نجامدا. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 2018/12/20 به‌ ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان (د.تحسین عبدالكریم زه‌نگنه‌) سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ، (ئازاد تۆفیق) پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و خوێندكارانی زانكۆی […]

وەفدێکى زانکۆی ھەڵەبجە بەشداری کۆنفرانسێك دەکات لە شاری بەغداد

ڕۆژانی ١٢ و ١٣/ ١٢/ ٢٠١٨ بەڕێزان (م. ی. گۆران عمر مصطفی) بەڕێوەبەری سێنتەری گەشەپێدان بۆ کار و (م. عمر فؤاد غفور) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری لەسەر بانگھێشتی ڕێکخراوی (IREX)ی ئەمریکی بەشداریان کرد لە کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژی بە ناونیشانی (Workforce Development Conference 2018; Multisectoral Approach to Improving Workforce Development) لە شاری بەغداد کە لەلایەن ڕێکخراوی […]

دوو مامۆستاى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شدارييان كرد له‌ ۆركشۆپێكى نێوده‌وڵه‌تى پڕۆگرامى تايگريس

دوو مامۆستاى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه كه‌ پێكهاتوون له‌ هه‌ريه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان (مامۆستا بێوه‌ى محمود صاحب)‌ له‌ به‌شى زمانى ئينگليزى وه‌ (مامۆستا مه‌ڕوان ياسين غفور) له‌ به‌شى زانستى كۆمپيوته‌ر به‌شدارييانكرد له‌ ۆركشۆپێكى نێوده‌وڵه‌تى له‌ چوارچێوه‌ى پڕۆگرامى تايگريس به‌ ناونيشانى (جێبه‌جێكردنى ECTS له‌ دامه‌زراوه‌كانى خوێندنى باڵاى كوردستان) دا، پڕۆگرامه‌كه‌ ماوه‌ى سێ ڕۆژى خاياند له‌ به‌روارى (١١-١٣/١٢/٢٠١٨) كه‌ زانكۆى […]